له‌ ره‌مه‌زاندا ئاگات له‌م هه‌نگاوانه‌ بێت!

ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا ڕوده‌دات له‌گۆرانكاری به‌سه‌ر موسڵمانان له‌مانگه‌كانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌م مانگه‌ نابینرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ره‌حمه‌ت داده‌به‌زێنیت و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێت و هه‌موو ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و شه‌یتانه‌كان كۆتوزنجیر ده‌كرێن.

 

خوا په‌رستی‌و قورئان خوێندن‌و نوێژی ته‌راویح و سه‌ده‌قه‌و كاری خێر له‌هه‌مو‌و مانگه‌كانی تر خێرتره‌، هه‌روه‌ك خێری سوننه‌ت به‌ئه‌ندازه‌ی واجبه‌ و واجبێك به‌ قه‌د حه‌فتا واجبه‌ له‌م مانگه‌دا، بۆیه‌ سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) شه‌ش مانگ پێش ره‌مه‌زان خۆیان ئاماده‌ ده‌كردو نزای گه‌یشتن به‌خزمه‌ت ره‌مه‌زانیان ده‌كرد، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا گۆرانكاری له‌خۆمان‌و خێزانمان‌و ماڵ‌و مناڵمان ئه‌نجام بده‌ین‌و كۆمه‌لێك كاری چاك‌و باشه‌ هه‌یه‌ بیان كه‌ین، وه‌ده‌بێ خۆمان بپارێزین و دور بگرین‌و دوركه‌وینه‌وه‌ له‌كۆمه‌لێك كاری خراپه‌، ئه‌و كردارانه‌ی پێویسته‌ له‌مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجامیان بده‌ین:

 

1- رۆژوه‌كان به‌باشی ئه‌نجام بده‌ین و كات به‌ فیرۆ نه‌ده‌ین و بێ سود به‌سه‌ر نه‌به‌ین به‌خه‌و یاخود به‌دیار سه‌ته‌لایت و تیڤیه‌كان.

 

 2- سه‌برو ئارام بگرین ئه‌گه‌رچی برسیێتی تێنوێتی‌و ماندوو بونی تیایه‌و به‌ڵام خۆمان ڕابێنین له‌سه‌ر برسێتی‌و تێنوێتی، چونكه‌ پاداشت به‌گوێره‌ی ماندوونه‌.

 

 3- خۆمان رابێنین له‌سه‌ر دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌تاوانه‌كان، كه‌ كه‌شه‌یتان و نه‌فس و هه‌وا پێمان ده‌كات.

 

4- بێكاری‌و پشو حه‌سانه‌وه‌كانمان بخه‌ینه‌ ئه‌و مانگه‌ وه‌كاته‌كانمان به‌ عیباده‌ت به‌سه‌ر به‌رین و ته‌عویزی تێكرای ساڵی رابردومان بكه‌ینه‌وه‌.

 

 5- هه‌وڵده‌ین موسڵمانان به‌ جوانی و رێك‌و پێك ئاگادار كه‌ینه‌وه‌ له‌ رۆژو گرتن و ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژو.

 

6- هه‌وڵده‌ین به‌ له‌به‌ركردنی قورئان‌و خویندنی ڕۆژانه‌ به‌لایه‌نی كه‌م جوزئێك بخوێنین به‌تایبه‌ت دوای نوێژی به‌یانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فریشته‌كان له‌خێرو پاداشت به‌هره‌مه‌ند بین.

 

 7- ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان به‌كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وت له‌ گه‌ڵ موسڵمانان وه‌ هه‌وڵده‌ین ماڵ‌و خێزانیشمان به‌ژداری پێ بكه‌ین.

 

 8- ئه‌نجام دانی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان (سوننه‌تی پێش نوێژه‌كان و دوای نوێژه‌كان ، وه‌ سوننه‌تی چێشته‌نگاو، نوێژی ته‌راویح ).

 

 9- دانانی وانه‌ی خوێندن له‌م مانگه‌ وه‌هه‌روه‌ها گوێ گرتن له‌ وتاری مامۆستایان .

 

 10- هه‌وڵدان بۆ فتار ئاماده‌كردن بۆ ڕۆژو گران گه‌ر توانامان هه‌بوو یاخود سه‌ده‌قه‌ی زۆر بكه‌ین‌ویارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ین .

 

 11- زوو بانگ كردنه‌وه‌و دره‌نگ پاشێو خواردن ئه‌مه‌ هه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌رمانه‌ (د.خ) .

 

 13-مانه‌وه‌ له‌مزگه‌وت به‌نیه‌تی (ئیعتكاف) بۆ ئه‌نجامدانی عیباده‌ت.

 

 14-به‌رۆژو بوون ته‌نیا برسی كردنی ماعیده‌ نه‌بێت به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو لاشه‌ت به‌ڕۆژی بێت، وه‌دوركه‌ویته‌وه‌ له‌هه‌رچی كاری خرابه‌یه‌ به‌هه‌موو شێوازه‌ك وه‌گرتنه‌وه‌ی زمان و پاراستنی له‌ (غه‌یبه‌ت و بوختان ودوزمانی و فتنه‌و جوێن دان‌و دلشكاندن‌و خۆپاراستن له‌ گومانی خه‌راب‌و ئازاردانی یه‌كتری‌و حه‌رام خواردن‌و گوێ‌ گرتن له‌ شتی خراپ‌و خۆپاراستن له‌ نه‌زه‌رو زینا كردن‌و مه‌شروب خواردن) بۆ ئه‌وی خاوه‌نی خیرو پاداشتی زۆر بین له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان.