ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 27/4/2011 به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئایینی‌و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری، هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ههرێمو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایان، له نێو هۆڵی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌راسیمێك بۆ به‌رز راگرتنی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له پاراستنی ژینگه، به بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگۆڕافی بۆ وێنه سروشتی‌و ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه، دواتر خه‌ڵات به ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی‌و تاربێژان به‌خشرا، كه رۆڵیان هه‌بووه له پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان‌و، دواتر سهركهوتتوانه كۆتایی به مه‌ڕاسیمه‌كه هات.
پاشان سه‌ردانی هه‌ردو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدیه‌كان و كاروباری مه‌سیحیه‌كانیان له‌وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و پیرۆزباییان لهخالد جه‌مال ئه‌لبێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحی و خه‌یری بوزانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزیدیه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه كرد، له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و سوودوه‌رگرتن له‌كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی مێژوویی ئاینه‌كانی كوردستان و ئه‌و بنه‌ما شه‌رعی و یاساییانه كرده‌وه كه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه كوردستان بكرێته لانكه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی و دیموكراسی.
|