ساده‌ترین پێناسه‌ی قۆرخكردن (الإحتكار) بریتیه له گرتنه‌وه‌و شاردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی شت‌و مهكو كهلو په‌ل (به‌تایبه‌تی خوارده‌مه‌نی) له‌كاتی ئاسایی‌و ده‌نگۆی گرانبوونی بازاڕ، به مه‌به‌ستی بازرگانی‌و فرۆشتنه‌وه‌ی به چه‌ند قات گرانتر به هاوڵاتیانه‌وه، یان له كاتی گرانیدا خوارده‌مه‌نی بكڕێ‌و دایبنێ تاكو به گرانتر بیفرۆشێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك موحتاجی كڕینی ئه‌و قوته بێت‌و پێویستی به‌و شتانه هه‌بێت. ئه‌و دیارده‌یه وه‌نه‌بێ ئێستا سه‌ری هه‌ڵدابێ، به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو هه‌بووه‌و هه‌یه، خه‌ڵكانێك ویستویانه له‌سه‌ر حیسابی ژه‌می رۆژانه‌ی خه‌ڵك پاره‌ی زیاتر وه‌ده‌ست بێنن، كه ئه‌م كرده‌یه به پێی بۆچوونی زۆربه‌ی زانایان ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌وڵاتیان دروست بكا‌و، زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ شتێكی باش‌و دروست نیه.. ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه ویستویه‌تی رێكاره حهلالیهكانی مامه‌ڵه‌و كڕین‌و فرۆشتن له‌ناو خه‌ڵك كاری پێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان ئاسایی به‌ڕێوه بچێ‌و، له كه‌شێكی برایانه‌و پڕ له خۆشهویستیو ژیانێكی خۆشه‌وه گوزه‌رانیان به‌ڕێوه ببه‌ن. مه‌سه‌له‌ی قۆرخكردنی بازاڕ (ئیحتیكار) یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی ئیسلام هه‌ڵوێستی روون‌و ئاشكرای له‌باره‌وه هه‌یه، كه بابه‌تێكی رێگه پێنه‌دراوه‌و، بگره به حهڕامو تاوان‌و كارێكی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما شهرعیو ئهخلاقیو مرۆییه‌كانیش هه‌ژماری ده‌كات. له‌و باره‌وه چه‌ندین ده‌ق هه‌یه ئاماژه به مهترسیو تاوانێتی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كات، وێڕای دانانی سزای توندیش بۆ بكه‌رانی ئه‌و تاوانه، ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی به كه‌سی خراپ‌و بێ ئاگا له دین‌و ناهۆشیار به‌رامبه‌ر سیما‌و رێنمایی دینداری دیاری كردووه. پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێ: (لَا يَحْتَكِرُ إلا خَاطِئٌ) واته: كه‌س ئیحتكار ناكا ته‌نها مرۆڤی تاوانبار نه‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (مَنِ احْتَكَرَ طَعَاماً أَرْبَعِينَ لَيْلَةً فَقَدْ بَرِئَ مِنَ اللَّهِ تَعَالَي وبريو الله تَعَالَي منه) واته: هه‌ر كه‌سێ ئیحتیكار بكا له خوارده‌مه‌نی‌و بۆ ماوه‌ی چل شه‌و، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه به‌ریه له‌خواو، خوای گه‌وره‌ش له‌و كه‌سه به‌ریه. یاخود دهفهمورێ: (من احْتَكَرَ علي الْمُسْلِمِينَ طَعَامًا ضَرَبَهُ الله بِالْجُذَامِ ؤالْإِفْلَاسِ) واته: هه‌ر كه‌س به‌رامبه‌ر موسڵمانان ئیحتیكار بكا، ئه‌وه خوای گه‌وره تووشی نه‌خۆشی بهرهكیو ئیفلاس بوونی ده‌كات. كۆی ئاماژه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌ر ده‌خا، كه حیكمه‌ت له قه‌ده‌غه‌بوونی قۆرخكردنی بازاڕ، ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی زه‌ره‌رو زیانه له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و، دروست نه‌بوونی ئه‌زمه‌ی بازاڕ‌و وهدهستكهوتی پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یه. به‌و پێیه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئیحتیكار تاوانێكی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه، زاده‌ی هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و ئیمانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م دیارده‌یه هه‌م به‌تاوان دانراوه‌و هه‌میش قه‌ده‌غه‌و حه‌ڕام كراوه، ئیدی ئه‌وه‌ی پاشخانی ئیمانی‌و ئایینی به‌هێز بێت‌و خۆی به موسڵمانێكی مولته‌زیم بزانێ، ئه‌و تاوانه ئه‌نجام نادات، چونكه ده‌زانێ ئیسلام ئه‌م دیارده‌ی به تاوان وه‌سف كردووه‌و سزای توند‌و هه‌مه‌جۆریشی بۆ تاوانباران دیاریكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و راستیه ده‌زانێ كه ئیحتیكار كردنی بازاڕ، ئیفلاسیو زه‌ره‌رو ناخۆشی زۆری به‌دواوه‌یه‌و، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری سه‌لبی زۆریش ده‌نێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیحتیكار گیانی كێبڕكێی شه‌ریفانه‌ی بازرگانی نێوان تاكه‌كان تێك ده‌داو، ئاستی به‌رهه‌مهێنان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و، جۆرێك له بێ ئومێدی‌و رق‌و كینه‌و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاودهكاتهوهو، تاوانی تری وه‌ك دزی‌و دووفاقیهتو فێڵ‌و درۆ‌و تهمبهڵیو به‌رتیل به‌دوای خۆیه‌وه دێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئیسلام زۆر به توندی رێگری له‌و دیارده‌یه كردووه‌و، به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێته‌وه كه ئیحتیكار ده‌كه‌ن، چونكه ئامانجیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و بازاڕ‌و كاری بازرگانی‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژنه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و له‌كه‌شێكی ئارام‌و ئاسایی به‌ڕێوه بچێت. به‌داخه‌وه له كوردستان زۆر جار هه‌ست ده‌كرێ له‌كاتی پێشهاتێكی نه‌خوازراو دێته پێشه‌وه، یان له گه‌ڵ هاتنی بۆنه‌یه‌كی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵكانێك ده‌ست بۆ ئه‌و دیارده‌یه دهبهنو، به جۆرێك له جۆره‌كان شت له بازاڕ ده‌گرنه‌وه، تا به چه‌ند قات گرانتر به خه‌ڵكی بیفرۆشنه‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره دیارده‌یه له كوردستان نه‌ك شتێكی لهجێو باش نیه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی شهرعو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری‌و جۆری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایندهی كاری بازرگانی له هه‌رێم دروست ده‌كا، هه‌مدیس ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن ئه‌گه‌ری زه‌ره‌رو زیانی زۆر له‌رووی دینداری‌و لایه‌نی ماددی‌و مه‌عنه‌وی له خۆیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه هه‌قه چاودێری بازرگانی‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان بێنه سه‌ر خهتو له رێی گرتنه به‌ری رێكاری پێویست، رێگه له‌و جۆره دیاردانه بگرن‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندارو حكومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه لهكاتو پێشهاتی له‌ناكاو، له رێی قۆرخكردنی بازاڕ‌و قوتی هاوڵاتیانه‌وه، خه‌ڵك ئیستیغلال نه‌كه‌ن‌و به‌چه‌ند قات گرانتر شته‌كانیان پێ نه‌فرۆشنه‌وه. ئه‌ركه حكومه‌تیش چاودێری دۆخه‌كه‌و ره‌وشی بازاڕ‌و كاری بازرگانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی قۆرخكردنی بازاڕ ته‌شه‌نه نهكاو زیان‌و زه‌ره‌ر به‌ر خه‌ڵك نه‌كه‌وێ‌و ئه‌زمه دروست نه‌بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سزا‌و لێپێچینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت، كه له‌رێی كاری بازرگانی‌و له‌بازاڕدا ئه‌و دیارده‌یه دهكهنو قهیرانو پشێوی‌و به‌رته‌نگی له‌ناو بازار دروست دهكهنو ده‌نێنه‌وه. كه‌واته مادام دیارده‌ی قۆرخكردن (ئیحتیكار) شتێكی نه‌خوازراو و قه‌ده‌غه‌كراوه، پێویسته بازرگان‌و دوكاندارو خه‌ڵكی نێو ئه‌و بازنه‌یه، وه‌ك هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و ئهخلاقیو ئینسانی‌و نیشتمانی، خۆیان به‌دوور بگرن له‌و دیارده‌یه، ئه‌ركه تا ده‌كرێ به رۆحێكی برایانه‌و ویژدانێكی زیندوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكه‌ن، چونكه ئیحتیكار كردن هه‌م مه‌ترسی له‌سه‌ر ئایینده‌ی قازانج‌و كاری بازرگانی بكه‌رانی ئه‌و دیارده‌یه دروست ده‌كا، هه‌میش زیان له هاوڵاتیان ده‌دات، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی تاوانه‌و پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه. |