لقی هه‌ولێر به‌شداری له‌ پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌پارێزی كرد .


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی

سه‌ر له‌ به‌یانی 27/4/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی لق به‌شداری كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به‌ سروشت‌و ژینگه‌ی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستانی كرد له‌ هۆڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێز سلام كریم سیدان ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌كرابوو، شایه‌نی باسه‌ هه‌ر له‌م پێشه‌نگایه‌ به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌رله‌مان، شه‌ش وتار خوێنی له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان كه‌ رۆڵیان بینیوه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی وشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ وتاره‌كانیان بۆ ژینگه‌ پارێزی مه‌دالیای رێز لێنانیان بێ‌ به‌خشرا، ئه‌مه‌و پێشانگایه‌كه‌ بوه‌ جێگای خۆشحاڵی ئاماده‌ بووان‌و، ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی رێكخه‌ره‌كه‌ی كرا .