چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌بێ وه‌ستان ده‌نگی بانگدان له قودسی شه‌ریف دێت، كه‌چی ئێستاكه ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات كپی بكات، ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه هاووڵاتیانو ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌و جوله‌كه‌كانی ناوچه‌كه ئیزعاج ده‌كات.
به‌ڵام فه‌له‌ستینییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیسرائیل ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و، به سه‌ره‌تایه‌كی ده‌زانن بۆ نه‌هێشتنی بانگی موسڵمانان له قودسی پیرۆز.
شێخ عیكریمه سه‌بری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای ئیسلامی بۆ ئه‌لعه‌له‌ره‌بییه ده‌ڵێت: 15 سه‌ده‌یه ده‌نگی بانگ له قودس به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌مین كه‌س بیلالی كوری ریباح هاوه‌ڵی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌نگی بانگی تێدا به‌رزكرده‌وه، ئێمه ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری ئیسرائیلی ده‌یه‌وێت دروشمه ئایینه‌كان نههێلێتو، پێشتری له‌شكری ته‌ده‌خولی ئه‌و باسه‌ی كردووه.
شێخ عیكریمه ره‌تی ده‌كاته‌وه بانگدان خه‌ڵكی بێزار بكات، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێزار ده‌كات ده‌نگی بۆمب‌و فڕۆكه‌كانه، نه‌ك ده‌نگی بانگدان.
قودسنیشینه‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بانگدان قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وا به‌یانی نوێژیش قه‌ده‌غه ده‌كات.
|