دوێنێ چوارشه‌مه (28/4/2011) دیدارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام درا له نێوان هه‌ر یه‌ك له ماگریت سكوبی باڵیۆزی ئه‌مریكا له میسر‌و، دكتۆر عه‌بدوڵا حوسنی هیلال وه‌زیری ئه‌وقافی ئه‌و وڵاته.
باڵیۆزی ئه‌مریكا پرسیاری ده‌ركه‌وتنی چه‌ند لایه‌نێكی تووندڕه‌و ده‌كات، كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی میسری ده‌ركه‌وتوونه‌و، رۆژانی هه‌ینی له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان وتار ده‌خوێننه‌وه، كه چاودێران پێیان وایه مه‌به‌ستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا سه‌له‌فییه‌كانی میسره، كه ئێستا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دیارن له میسر‌و، له چه‌ندین مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته وتاری هه‌ینی پێشكێشی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف پێی وایه ده‌ركه‌وتنی ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێگه‌ییشتنی هه‌ڵه له‌و ئازادییه‌ی له‌و وڵاته فه‌راهه‌م هاتووه‌و، بووته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئیستیغلالی بكه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی فیكره‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان. له‌كاتێكدا ئیسلام لێمان ده‌خوازێ به حیكمه‌ت‌و لێزانی بانگه‌واز بكه‌ین، كه‌چی ئه‌وان به زمانی تووند‌و زبر‌و پڕ موجاده‌له قسه ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ش كه گوایه كێشه له نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسر‌و وتاربێژان هه‌یه، وه‌زیری ئه‌وقاف روونی كرده‌وه، پێویسته هه‌موو وتاربێژان له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بن‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ كاتێك واز له‌و رۆڵه‌ی خۆی ناهێنێت، كه ده‌بێ هه‌موو پێشنوێژ‌و وتارخوێنان به‌پێی رێنماییه‌كانی ئه‌وقاف هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا چاودێران پێیان وایه له دوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ك لایه‌نه عه‌لمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستییان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی تووند دژی سه‌له‌فییه‌كانی میسر‌و، سه‌رسوڕمانی خۆشیان ده‌ربڕی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی، كه ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری ناوخۆی میسر، تا گه‌ییشتۆته ئه‌و ئاسته تایبه‌ته‌و، باس له شتێكی وها تایبه‌ت ده‌كات.
|