له یادی كاره‌ساتی جه‌رگبڕی به‌ناو ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌وه، مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه له ده‌شتی كۆیه كرایه‌وه، به‌پێی راپۆرتێكی كوردستان تیڤی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی وتاریان تێدا خوێنده‌وه، كه تێیدا وێڕای پشتیوانیكردن له داوكاری كهسو كاری ئه‌نفالكراوه‌كان، كه پێویسته ئاوڕی زیاتریان لێبدرێته‌وه‌و، خزمه‌تیان بكرێت، هه‌روه‌ها روونیشیان كرده‌وه ئه‌م كاره‌ساته دژی ئیسلامیش بوو.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولحه‌مید چۆمانی یه‌كێك له به‌شداربووانی یاده‌كه، پێی وایه حكومه‌تی به‌عسی زوڵمی له ئیسلام كرد‌و، ویستی به‌ناوی ئه‌نفال، كه ناوی سووڕه‌تێكی قورئانی پیرۆزه، رای جیهان به گشتی‌و جیهانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی بشێوێنێت.
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، پتر ئاوڕییان لێبده‌نه‌وه‌و، له ساڵانی داهاتووش ئه‌م یاده ببردرێته فلكه‌ی داوداوه، كه سه‌نته‌ری رووداوه‌كانی ئه‌نفاله‌و، هه‌موو گووندنیشانی ده‌ڤه‌ری كۆیه به ئاسانی ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاشتی گووتی: ژماره‌یه‌ك خانوو بۆ كهسو كاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروست دهكرێنو، مینۆمێنتهكی تایبه‌ت به ئه‌نفالی كۆیه‌ش له فلكه‌ی داوداوه دروست ده‌كرێت.
|