لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كرد له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی قازی محمد له‌ شاری هه‌ولێر.


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی

سه‌ر له‌ ئیواره‌ی 28 / 4 / 2011 ، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كارو باری ئاینی به‌رێز حاجی كامل‌و، پاریزگاری هه‌ولیر‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت و، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقولانی ناوشاری هه‌ولێر به‌ژداری كرد له‌ مراسمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی قازی محمد له‌ كورانی عه‌نكاوه‌ له‌ شاری هه‌ولیر‌و، سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد‌و، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن پێش نوێژو وتارخوینی مزگه‌وت ماموستا مه‌لا حسن قادیانی خوێندرایه‌وه‌‌و، دواتر وته‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف پێشكه‌ش كرا‌و، پاشان وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه‌‌و، وه‌ له‌ میانه‌ی ئاهنگه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولیری یه‌كیتی زانایان وتارێكی به‌ پێزی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد‌و، له‌وته‌كه‌یدا ده‌ست خۆشی له‌ خیرخوازان كرد بۆ ئه‌و سۆزه‌ی هه‌یانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، ئه‌وگه‌رم‌و گوریه‌ی هه‌یانه‌ بۆ دروست كردنی مزگه‌وت، وه‌هانی خێرخوازانیشی دا بۆ زیاتر كردنی ماڵه‌كانی په‌روه‌ردگار .