ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌لێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌به‌رواری 30/4/2011 كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ربه لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر، جه‌ند ته‌ورێكی گرینگی خه‌سته روو سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، كار‌و باره‌كانی یه‌كێتی زانایان، بۆیه داوای له‌ئاماده‌بوان كرد، رۆڵی به‌رچاو بگێرن له وشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ زه‌روره‌تی پابه‌ندبونیان به‌پاراستنی هێمنیو، ئۆقره‌ی كوردستان‌و، كاركردنی ده‌سته جه‌معی زانایانی ئاینی، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ئاینی‌و، نهتهوهییو، نیشتمانیه‌كان . وه پاراستنی یه‌كریزی نێوان زانایانی ئاینی‌و، یه‌ك هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌سه‌ر هه‌ڵبدات له ههرێمهكهمانو زیان بگه‌یێنێت بهژیانو گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌و، بنه‌مایه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
|