لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف ملاعولا روستایی

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 28/4/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ماموستا مه‌لا عومه‌ر سلیمان كرده‌شێری به‌رپرسی ناوچه‌ی سێی یه‌كێتی زانایان، له‌ مزگه‌وتی صواف له‌ شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی سنوری ناوچه‌ی سێی یه‌كێتی زانایانی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ ، به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و داواكاری بۆ زانایانی ئاینی‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێ گرتن له‌ پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی كاری پیشه‌ی یان‌و، هه‌م له‌ ڕێزی یه‌كێتی زانایان ، بۆیه‌ له‌لای خۆیی به‌رپرسی لق پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاری‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت، هه‌ر له‌ ته‌ورێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی لق داوای له‌ زانایان كردن پابه‌ندبن به‌رێنمای‌و ڕێره‌وی یه‌كێتی زانایان‌و، هه‌وڵدان بۆ زیاتر پاراستنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، یه‌كرێزی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر .