زیادەرەوەی وتوندوتیژی لەئایین: هۆكارو دەرەنجامەكانی

وەك سەرەتایەك بۆبابەتەكە بەپشتیوانی خودای باڵا دەست دەڵێین: ئەوەندەی ئیسلام وكۆمەڵگەی موسوڵمانان بەهۆی ئەوگروپ وتاقم ولایەنە توندوتیژو بیرتەسكانە زیانی پێگەیشتوە هیچ حالەت وبوارێك ئاوەها زیانی پێنەگەیاندوە. تەنانەت دوژمنانی ئیسلام لەسەدەی پێشوودا دوای ئەوەی نەیانتوانی لەڕێگەی ئیستعمار وداگیركردنەوە دەست بەسەر جیهانی ئیسلامی دابگرن. لەڕۆژگاری ئیمرۆدا باشترین چەكیان بۆئەم مەرامە دروستكردن وپالپشتی كردنی چەندین گروپ وتاقمی تیرۆرستی یە كە بونەتە بیانویەكی بەهێز بۆدەستگرتن بەسەر جیهانی ئیسلامی وپەرەدان بە دەستكەوتە سیاسی وئابوریی وفەرهەنگیەكانی. باشترین نمونەش ڕووداوەكانی یازدەی سیبتێمبەری ئەمەریكایە. ئەم جۆرە تاقم وگروپانە بونەتە هۆكاری بەهەدەردانی سامانی مرۆیی وئابوری لەجیهانی ئیسلامی. بەتاڵانبردنی سامانی گشتی وڕشتنی خوێنی چەندین كەسی بێ‌ تاوان. بەبێ‌ بونی بەڵگەوبەهانەیەكی شەرعی وئینسانی. لەئێستاش دا گەورەترین مەترسی لەسەر جیهانی ئیسلامی بونی توندرەوی ئیسلامی وتوندرەوی عیلمانیە كەبونەتە بەربەست ولەمپەر لەبەردەم پێشكەوتنی جیهانی ئیسلامی وبوژاندنەوە لەبواری ئابوری وسیاسی وكۆمەلایەتی دا.

 

زێدەڕەوی وتوندوتیژی مانای چیە؟

زیادەڕەوی بریتی یە لەتێپەراندو سنوربەزاندن لەبواری مامەڵەكردن وتێگەیشتن لەدەقێك یادیدێكی دیاری كراو. جا چ لەبواری ئایینی بێ یا سیاسی یا كۆمەڵایەتی. ئەم تونڕەویەش لە مامەڵە وگفتوگۆ كردنی كەسەكان بەدی دەكرێت. لەكاتێكدا ئەم جۆرە توندرەویە هۆكارێكە بۆ زیاتر دوورە پەرێزی خەلكی وپەرتەوازەیی لەدیدوتێگەیشتنیان. ئەشبێتە هۆكاری نائارامی ونائومێدی لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگە. پێغەمبەری ئازیز كاتێ‌ موعازی كوری جەبەل (رەزاو رەحمەتی خوای لەسەربێت) لەپێشنوێژی دا زێدەرەوەی دەكات ودرێژی دەكاتەوە. سەرزنشتی دەكات وپێی دەڵێت (أَفَتَّانٌ أَنْتَ)  واتە: دەتەوێت خەڵكی توشی فتنەوناتەواوی بكەیت ئەی موعاز؟. یاخود لەڕیوایەتێكی تر ڕوو لەموعازی كوری جەبەل وئەبو موسای ئەشعەری دەكات وپێیان دەڵێت:( يَسِّرَا وَلاَ تُعَسِّرَا، وَبَشِّرَا وَلاَ تُنَفِّرَا، وَتَطَاوَعَا وَلاَ تَخْتَلِفَا) . واتە: سوكوسانا بن لەگەڵ خەڵكی مەبنە مایەی زەحمەت وتوندی. هەردەم موژدە ئامێزبن ومەبنە مایەی دورخستنەوەیان. وە خۆشەویستی ودیدەنی كردنی یەكدی پەرەپێبدن ونەبنە مایەی جودایی و دورخستنیان لەیەكدی). عومەری كوڕی خەتتابیش (ڕەزای خوای لێ‌ بێ‌) ئامۆژگاری هاوەڵانی دەكات ودەفەرموێت: (لَا تُبَغِّضُوا اللَّهَ إِلَى عِبَادِهِ، يَكُونُ أَحَدُكُمْ إِمَامًا فَيُطَوِّلُ عَلَيْهِمْ مَا هُمْ فِيهِ، وَيَكُونُ أَحَدُكُمْ قَاصًّا، وَيُطَوِّلُ عَلَيْهِمْ مَا هُمْ فِيهِ) . واتە: (مەبنە مایەی ڕەنجاندنی خەڵكی لەپەروەردگاریان بەهۆی ئەوەی لەكاتی پێشنوێژی دا نویّژەكانتان درێژدەكەن. یا لەكاتی گێرانەوە و وتاردان لەسەر خەڵكی درێژی دەكەن). پاشان زێدەڕوی كردن دەبێتە مایەی تەمەن كورتی وشلگیری وپەشێمان بونەوە و وازهێنان وبێ‌ً ئومێدبوون. پێغەمبەری خواش (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ، خُذُوا مِنَ الأَعْمَالِ مَا تُطِيقُونَ، فَإِنَّ اللَّهَ لاَ يَمَلُّ حَتَّى تَمَلُّوا، وَإِنَّ أَحَبَّ الأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ مَا دَامَ وَإِنْ قَلَّ) . واتە: ئەی خەڵكینە دەست بەوكارە بگرن كەبۆتان دەكرێت ولەتواناتان دایە. خوای گەورەش ئەوكات كردارەكانتان قبول دەكەت كەبەگورج وگۆڵی ئەنجامی دەدەن وبێزار وبێ‌ تاقەت نەبونە تیایدا. بێگومان خوای گەورەش بێزار وبێ‌ تاقەت نابێت. باشترین كرداریش بەردەوام بونە لەسەری با كەمیش بێت). هەركاتێكیش مرۆڤەكان لەنێوخۆیان تووشی زێدەرشەوی بون ئەوا مافی یەكتریش پێشێل دەكەن وزیان بەیەك دەگەیەنن. بۆیەش كاتێ‌ پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) هەواڵی ئەوەی پێ‌ دەگات كە عەبدوڵای كوڕی عەمری كوڕی عاص هەردەم بەڕۆژوو دەبێت وشەوانیش شەونوێژ دەكات وكەم دەنوێت. ئاگاداری دەكاتەوە كەئەم كارەی دەبێتە مایەی پێشێل كردنی مافی گیان وخاوخێزانی. پێ‌ دەڵێت: (فَلاَ تَفْعَلْ، صُمْ وَأَفْطِرْ، وَقُمْ وَنَمْ، فَإِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِعَيْنِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِزَوْجِكَ عَلَيْكَ حَقًّا) . واتە: وامەكە بەڕۆژوبەو هەندێ‌ ڕۆژیش بەڕۆژوو نەبیت. هەلسە لەخەو شەونوێژ بكە بەڵام بشنوو. چونكە لاشەت مافی لەسەرت هەیە. چاوەكانت مافیان لەسەرت هەیە خێزان وهاوسەریشت مافی لەسەرت هەیە). ئەم زیانانە زیاتر لەبواری تاك دا خۆیان دەبینەوە. وەك كۆمەلگەش زیانەكەی زیاتر وزۆرترە .زیادەر‌وی لەفیكرو تێگەیشتنی فیرقەی قەدەرییە وجەبریە ومورجیئە بو بەهۆكاری پاشكەوتنی موسوڵمانان لەزۆربواردا. سەر ئیشەی موعتەزیلەكان لەبابەتی خەلقی قورئان زانا وكەلەپیاوی كۆمەڵگەی ئیسلامی زیندان وسەركوت ونارەحەت كرد. بۆماوەیەكی زۆر جیهانی ئیسلامی سەرقالی یەكلا كردنەوەی ئەم كیشە لاوەكیانە كرد. زێدەرەوی دەسەڵات دار وبەشێك لەئەمیرو خەلیفەكانی سەردەمی دوای خەلافەتی راشدین لەدەستگرتن بەدەسەلات وبەمیراتی كردنی. بەهەدەردانی خوێنی زۆر وتەفرەقەو جودایی نێو موسۆلمانانی دروست كرد. رووچۆن لەبابەتە جوزئیەكان وخۆلادان لەكێشە وئاریشە سەرەكیەكان وگرنگی نەدان بەبابەتی عەدالەت ویەكسانی وپێشخستنی جیهانی ئیسلامی لەبواری مەعریفە وشیتەڵ كردنی بنەما ئینسانیەكان لەلایەن بەشێك لەزانایان وفەقیهەكانی ئیسلامی وئەو زیدەرەویەی دروست بوو لەسەدەكانی رابردوو لەبواری مەزهەبكاریە وه‌ چەندین سەدە مۆسولمانانی تووشی شكەست وپاشكەوتن كرد. ئیدی زەمەنێكی زۆریش سەرقالی موسوڵمانان بەهۆی ئەو لەشكركیشی وشەرو ئاژاوانەی تەتەرو مەغولەكان و حروبی صەلیبی كە ڕوویان لەجیهانی ئیسلامی كردوە. موسوڵمانانی توشی چەندین بواری نەخوازراوكرد.