دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 28/4/2011 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كانی سه‌ر به لق ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی خۆی له باره‌گای لق ئه‌نجام دا.
له‌پاش سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌و دروود بۆ گیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كۆبوونه‌وه‌كه به ووته‌ی به‌رپرسی لق ده‌ستی پێكرد.. له‌ووته‌كانیدا به‌رپرسی لق ئاماژه‌ی به دۆخی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كرد، و پێویستی پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌ی به زه‌روره‌ت وه‌سف كرد ،و سوپاسی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی كرد له له ته‌واوی پێشهاته‌كاندا مامۆستایانی سه‌ربه‌رز بێلایه‌نانه ڕۆڵی ئاشتی و ئیسڵاحیان گێڕاوه ، وه یه‌كێتی زانایانیش توانیویه‌تی داكۆكی كه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی زانایانی ئاینی بێت ، له هه‌موو سنوره‌كاندا...
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی لق و ناوچه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌و باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی سنوره‌كانیاندا.
پاشانیش به‌وردی ڕاوبۆچوون و پێشنیاره‌كان تاووتوێ كران .
|