ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
رۆژی چوارشه‌ممه 27/4/2011 لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌هاره گه‌شتێكی ڕێكخست بۆ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنوره‌كه كه زیاتر له (70) مامۆستای ئایینی تێیدا به‌شداربو‌ون و به‌ره‌و سه‌یرانگای سورقا‌وشات به‌رنامه‌ی ئه‌و گه‌شته جگه له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م پێویستی سه‌یران و خواردن و خواردنه‌وه ئاماده‌كرابو‌و به‌رنامه‌یه‌كی (2) كاتژمێری دانرابو‌و كه تێیدا قورئان خوێندن ده‌ستی پێكرد و هه‌ر یه‌ك له مامۆستا وهاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و مامۆستا گاهر ته‌وه‌كه‌ڵی و مامۆستا عمر حمه ڕه‌شید وتاریان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی بیره‌وه‌ری ژیانی خۆیان بۆ زانایانی ئاماده‌بو‌و باس كرد .
شایه‌نی باسه له‌و سه‌یرانه‌دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر یه‌ك له مامۆستایان (أحمد شافعی و نجم ا‌لدین وادی و شێخ بها‌والدین نه‌قشبه‌ندی میوانی لقی چه‌مچه‌ماڵ بوون، كه مامۆستا شیخ بها‌والدین به‌نا‌وی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد .
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا : له‌م جۆره گه‌شتانه‌دا زانایان زیاتر له‌یه‌ك تێ ده‌گه‌ن و برایه‌تیان پته‌وتر ده‌بێت و گه‌وره‌یی ڕێكخرا‌وه‌كه‌ی خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن .
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه تاكو ئێستا له شه‌ش به‌هاری ساڵانی ڕابرد‌و‌ودا لقی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ش به‌هاره گه‌شتی سازكرد‌وه بۆ زانایانی ئایینی سنوره‌كه و له ئایینده‌شدا زیاتر به‌ده‌میانه‌وه ده‌بێت كه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره و هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تی زیاتریان پێش كه‌ش بكات .
له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێك له زانایانی به ته‌مه‌ن مامۆستا تاهر ته‌وه‌كه‌ڵی وتی : (سه‌یرانێكی خۆش و پڕ به‌ره‌كت بو‌و یه‌كڕیزی زانایانی ئایینی تێدا ده‌ركه‌وت و جوانترین خزمه‌تیش پێش كه‌ش به‌زانایانی ئاماده‌بو‌و كرا ) .
>>>
>>>
>>>
|