له‌ سلێمانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ته‌سه‌وف ئه‌نجام ده‌درێت‌و شێخانی بیاره‌ش بایكۆتی ده‌كه‌ن


بڕیاره‌ به‌یانی سێشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی، له‌ ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی "ده‌عوه‌ی جامعی"، یه‌كه‌م كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی رۆشنبیری ته‌سه‌وف ئه‌نجام بدرێت

ئه‌ندامێكی كۆنفرانسه‌كه‌ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ سایتی زانایانی راگه‌یاند "له‌ رۆژانی (3-4)، له‌ هۆڵی كۆشكی هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی، له‌ ژێر چاودێری د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی ده‌عوه‌ی جامعی له‌ به‌یروت ده‌بێت ، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ته‌سه‌وف له‌ ژێر ناونیشانی "رۆڵی ته‌سه‌وف له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ئاشتی" سازده‌كرێت".

هه‌روه‌ها نه‌قشبه‌ندی گووتی: من هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار نیمه‌، به‌ڵام ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌وه‌ و دروستبوونی هه‌ندێك گروپی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ تا راده‌یه‌ك رۆڵی ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ته‌كانی وه‌لاوه‌ نراوه‌، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی رۆڵی ته‌سه‌وف بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان و هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وی شێخانی ته‌ریقه‌ت، چونكه‌ له‌ راستیدا ئه‌وكاته‌ی ته‌رقاته‌كان رۆڵیان هه‌بووه‌ ئیسلام له‌ باشترین سه‌رده‌مییدا بووه‌".

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ردوو كوڕانی شێخ عوسمانی بیاره‌، شێخ ناسیحی‌و دكتۆر مادیح له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن: هیچ كات به‌ ڕه‌وای نازانین ته‌صه‌ووف و ڕێبازی عاریف و خواناسان بۆ مه‌رامی دونیایی و سیاسی و تاكڕه‌وی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كاربهێنرێت. هه‌ر چالاكیه‌ك له‌م ڕوانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت وه‌ ئه‌هلی ته‌صه‌ووفی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجامی بدات , بێ مه‌رامی دونیایی و لا به‌لا , ئێمه‌ پشتگیری لێ ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ به‌شداری ده‌زانین.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ (سایتی زانایان)ی راگه‌یاند: شتێكی ئاساییه‌ شێخانی بیاره‌ ره‌خنه‌ له‌و كۆنفرانسه‌ بگرن، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ناوی ته‌سه‌وفه‌‌و، شێخانی بیاره‌ش موعته‌مه‌دی ته‌سه‌وفن له‌ كوردستان، به‌ڵام هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و كۆنفرانسه‌ به‌ ئاراسته‌ی برایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی‌و پێكه‌وه‌ژیان بروات‌و، هیچ مۆركێكی سیاسی پێوه‌ نه‌بێت، به‌تایبه‌تی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زانا‌و مامۆستایانی ئایینی پشتیوانی له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شداری له‌م كۆنفرانسه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵێك واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواه‌وه‌ ده‌قی به‌لاغه‌كه‌ی شێخانی بیاره‌‌و، ئیمزای ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینییه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم
[ إن في هذا لبلاغاً لقومٍ عابدين ] صدق الله العظيم
الحمد لله رب العالمين و الصلاة والسلام على سيدنا محمد و على اله و صحبه اجمعين .

بۆ : هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن و فه‌رمی و كۆمه‌لایه‌تی و ڕای گشتی له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان .
السلام علیكم و رحمه‌ الله ..

وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی حه‌زره‌تی شێخ محمد عوسمان سیراجه‌ددین ( قدس سِِرَّه ) مورشیدی تهریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین . ( ئێمه‌ كه‌له‌ خواره‌وه‌ ئیمزامان كردووه‌ , به‌ ئاگاداری و شه‌هاده‌تی زانایان و موعته‌مه‌ده‌كانی حه‌زره‌تی شێخ عوسمان , وه‌ به‌پشتگیری ته‌واوی زاناو په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندی ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه‌:

1-ته ریقه‌ت و ته‌صه‌ووف وه‌ك ناسراوه‌ , جێ‌ به‌جێ‌ كاری شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌ و نابێ له‌ ناوو ناوه‌ڕۆك و ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی لابدات .

2-هیچ كات به‌ ڕه‌وای نازانین ته‌صه‌ووف و ڕێبازی عاریف و خواناسان بۆ مه‌رامی دونیایی و سیاسی و تاكڕه‌وی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كاربهێنرێت .

3-هه‌ر چالاكیه‌ك له‌م ڕوانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت وه‌ ئه‌هلی ته‌صه‌ووفی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجامی بدات , بێ مه‌رامی دونیایی و لا به‌لا , ئێمه‌ پشتگیری لێ ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ به‌شداری ده‌زانین .


4-ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی به‌ناوی ته‌صه‌ووفه‌وه‌ له‌ سلێمانی ساز ده‌كرێت , له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی دوورخراوه‌ له‌ ڕێبازی تهریقه‌ت و ته‌صه‌ووف و گومان لێ كراو .. ئێمه‌ به‌دروستی نازانین و له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا وه‌ك ئه‌هلی ته‌صه‌ووف لێی به‌رپرسیار نین , وه‌هیچ ڕاوێژێكیان به‌بنه‌ماڵه‌ی حه‌زره‌تی شێــخ و په‌یڕه‌وانی ئه‌هلی ته‌صه‌ووف نه‌كردووه‌ .

5-به‌ناو ( مه‌لا حسین ی ده‌ربه‌ندیخان ) كه‌ خۆی به‌وه‌كیلی حه‌زره‌تی شێخ عوسمان و له‌هه‌ندێ‌ ناوه‌ندی فه‌رمیشدا خۆی به‌ڕابه‌ری گهریقه‌ت و ئه‌ندامی پیرخدریه‌كان ده‌ناسێنێت , ئێمه‌ وه‌ك كوڕانی حه‌زره‌تی شێخ له‌چه‌ندین بۆنه‌و ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یه‌نراودا بڵاومان كردۆته‌وه‌ كه‌ حه‌زره‌تی شێخ له‌ حه‌یاتی خۆیدا ( ده‌ری كردووه‌ و مه‌ترودی گهریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی یه‌ ) و هه‌ركه‌س خزمه‌ت و پشتگیری به‌و بكات , با وا نه‌زانێ‌ كه‌ خزمه‌تی به‌ گهریقه‌ت و ڕێبازی حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سیراجه‌ددین كردووه‌ , وه‌ ئێمه‌ هه‌موو كارو چالاكیه‌ك كه‌ ئه‌و یان به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بكرێت ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌دروستی نازانین چونكه‌ هه‌موو مه‌رامێكی تێدایه‌ ته‌نها مه‌رامی دین داری نه‌بێت .


6-هه‌موو كه‌س ئازاده‌ چ بڕیارێك ده‌دات , به‌ڵام وه‌ك حه‌زره‌تی شێخ فه‌رموی : ( ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداری ئه‌وه‌و ده‌چێ بۆلای و واز ناهێنێت , بابۆ ته‌واوی په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندی یه‌كلایی بێته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ بناسرێت).

[ تلك الدار الآخرة نجعلها للذين لا يريدون علواً في الأرض و لا فساداً و العاقبة للمتقين ] صدق الله العظيم
و صلى الله و سلم على سيدنا محمد و على آله وصحبه أجمعين . والسلام عليكم و رحمة الله.

شیخ ناصح شیخ محمد عوسمان سیراجه‌ددین نه‌قشبندی
د . شیخ مادح شیخ محمد عوسمان سیراجه‌ددین نه‌قشبندی

تێبینی : ناووناونیشان و واژوی زانایانی په‌یڕه‌وانی گهریقه‌ت و حه‌زره‌تی شێخ محمد عوسمان سیراجه‌ددین هاوپێچه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌یاننامه‌دا ..