پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)لە پەنایی موشریكێك لە مەككەدا!

بەشی دووەمی مەرجعی فیكری موسڵمانان ژیانی سەرەوەری مرۆڤایەتییە ( صلی اللە علیە وسلم ) وێنەیەكی زیندوویی ژیانە لە هەموو كات و ساتێك ، بۆیەگرنگە بەئاگابین لە مامەڵەو و هەڵوێستەكانی سەروەرمان .

لێرەدا وێنەیەكی ژیانی سەروەرمان باس دەكەین و پاشان دەست بژێری چەند گۆڵێك لە باخچەی وانەكانی دەخەینە بەر دیدی خوێنەر ، بە ئومێدی كەڵك و سوودی كردەیی بۆ ژیان و ژیار و كاروبارمان بەپێی ئیسلام .

پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) پاش ئەوەی مامی وەفات دەكات و موشریكانی قورەیش بەتەواویی ئازاردانی موسڵمانان چڕتر دەكەنەوە ، ماوەیەك دواتر پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) بێ هیوا دەبێت لە موسڵمان بوونیان و روو لە شاری تائیف دەكات بە هاوەڵێتی زەیدی كوڕی حارسە ، بەڵام سەد مەخابن لەوێش دەست دەنێن بە رووییدا ، هەر بەوەش ناوەستن بەڵكو منداڵان و هەرزەو چەقاوەسوەكانی تائیف بەبەرد شار بەدەریان دەكەن و لاشەی پیرۆزی پڕ دەكەن لە خوێن . لەوەو دوا دەگەڕێتەوە بە مەبەستی چوونەوە بۆ مەككە ، بەڵام ئەم چوونەوە وەك نەریتی قورەیش پێویستی بە پەنادانە ! هەر بۆیە سەروەر (صلی اللە علیە وسلم)پیاوێكی خێڵی ( خزاعە )ی نارد بۆ لای ( ئەخنەسی كوڕی شریق ) و ( سوهیلی كوڕی عەمر ) بەمەبەستی ئەوەی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە سلم ) پەنا بدەن ، بەڵام هەر دووكەسەكە ڕەدیان كردەوە كە پەنای بدەن . پاشان كەسە خوزاعییەكەی نارد بۆ لای ( موتعیمی كوڕی عەدی ) وتبوویی بەڵی من پەنای دەدەم ، پاش ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیەسلم) لە سەر پەنادانی موتعیم دەچێتەوە ناو شاری مەككەو دەمێنێتەوە . ئەم باسەی سەروەرمان تەنها باسێكی رووكەش نی یە و تێپەڕێنین ، نا بابزانین ئەو وانانەی كە بۆ سەردەمەجیاوازكان و بەپێی كات و شوێنی خۆی كەڵكی لێوەردەگرین ، لە دانایی و حیكمەتی رسول اللە (صلی اللە علیەوسلم) وانەكان هەڵهێنجین :

1ـ پاش ئەوەی لە تائیف بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە دەردەكرێت و لاشەی پیرۆزی پڕ خوێن دەكرێت ، خودای گەورە لە ڕێی جبریل ( علیە سلام ) پێ دەفەرمووێت ، ئەگەر دەیەوێت هەر دوو كێوەكەی تائیف بەیەكدا دەكێشێم و خەڵكەكە لە ناو دەبەم ، بەڵام سەروەری مرۆڤایەتی رازی نابێت و دەفەرمووێ : ( ئومێد دەكەم خوای گەورە لە پشتی ئەمانە نەوەیەك بخاتەوە بەتەنها خودای گەورە بپەرستێت و هیچ هاوبەشێكی بۆ بڕیار نەدات ) ریوایەتی پێشەوا بوخاری .لێرەدا سەرداری مرۆڤایەتی دەیەوێت وەك سونەتی ژیان كاتەكان بەڕێ بكات و هەوڵەكانی ئینسانی كاریگەری خۆی هەبێت و لە هەمان كات هیوای وایە لە نەوەكانیان كە ڕێگای هیدایەت بگرن .

2ـ خۆشەویستی بۆ كارەكەی و ئەو پەڕی دڵسۆزی ، ئەوەش بە بەبەزەیی بوون بەرامبەر هاوڵاتیان و بەخەم بوونیان بۆ راستكردنەوەی هەڵەكانیان ، ئەنجا هەوڵی تەواو بۆ تێگەیشتیان لە ئیسلام ، هەروەك سەروەرمان ( صلی الله علیەوسلم ) دوعای نەكرد بۆ لە ناوبردنی خەڵكی تائیف .

3ـ بێزارو وەڕس نەبوون و پشوو درێژی و هیوابوون بە داهاتوو هەر وەك هیوای بۆ نەوەی داهاتوو تائیف . لەكاتێكدا ئەم ئومێدەی هەیە كە ژن و پیاو منداڵ بەبەرد رسول اللە ( صلی اللە علیە سلم ) لە تائیف وەدەرناوە .!

4ـ پێغەمبەر ( صلی اللە علیە سلم ) كەڵك لەو نەریت و یاسای ئەوكاتی قورەیش وەردەگرێت كە پەنادان لە ناویاندا هەبووە و دواتر كەس نەیتوانیوە ئەو نەریتی پەنادانە بشكێنێت .

5ـ لەم پەنادانە پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) دەچێتە پەنای كەسێكی موشریك بۆ بەرژەوەندی بانگەوازی ئیسلام و گەیاندنی پەیام و روونكردنەوەی یەكتاپەرستی و خودا پەرستی . بەڵام بەبێ تەنازول و پاشەكشێ لە بیروباوەری . پاش وەرگرتنی پەنادان ، لە بانگەوازەكەی بەردەوام دەبێت و هەر ئەم هۆكارە دەبێتە هۆی بینین و بانگكرتنی تیرە وهۆزەكان ، ئەم هەنگاوەی دەبێتە بەدەستهێنانی پەیمانی عەقەبەی یەكەم و عەقەبەی دووەم و دەستخستنی و نیشتیمانێك بۆ هەوەڵان و شوێن كەوتوانی تا بە ئاسوودەیی تێدا بمێننەوە .

6ـ وانەیەكی تری خۆشەویستی نیشتمان و وازنەهێنان لە هاوڵاتیان و نیشتمانی خۆت تائەو كاتەی تەواوی دەرگاكان داناخرێن ، هەر بۆیە دەیەوێت لە خاكی خۆیدا ئیسلام بڵاوكاتەوە . چونكە یەكەم فرمانی خودا بۆ دەستبەكاربوونی بوو لە خزمەكانیەوە و بانگیان بكات بۆ هیدایەت ، ئەمەش وانەیەكی بەبایەخە كە مرۆڤی باوەڕدار و بانگخواز دەورو بەرو خزمانی ببەنە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ كاری بانگەوازەكەی.

7ـ پێغەمبەر ( صلی اللە علیەوسلم ) كاتێك دووكەسی یەكەم جوابی دەكەن و پەنای نادەن وازناهێنێت و بەردەوام دەبێت تا كەسی سێ هەم دەدۆزێتەوە تاكو پەنای بدات و لە بە جێگەیاندنی ئەركی پێغەمبەرێتی نەوەستێت ، هەر بۆیە زۆر حەكیمانە هەوڵی دیاری كردنی موتعیمی كوڕی عەدی دەدات بۆ پەنادانی ، چونكە ئەم كەسە رەچەڵەكی خەزرەجی یە و دەگەڕێتەوە سەر باو باپیرانی لە رێی (عەبدولمەتەلیبەوە) ، ئەو جۆرە خزماتیەش شتێكی رەچاو كراو بووە .

8ـ كاتێك پێغەمبەر ( صلی اللە علیە سلم ) كە دەیتوانی دوعا بكات و زۆربەی ئەو ئەشكەنجانەی كەدێتە ڕێگەیان كۆتایی پێ بهێنێت ، بەڵام هەر دەیەوێت سونەتی ژیان چۆنە بەو شێوەیە لەگەڵ هاوەڵانی لەسەری بەردەوام بن و چونكە هیچ سەركەوتنێك بەبێ ئازار نایەتە بەرهەم . كەواتە لەم سەردەمەدا موسڵمانان كە جەمعێكیان هەبێت بۆ پاراستنی پێگەو قەوارەی خۆیان و لە بەرچاو گرتنی توانای مرۆیی و مەعنەوی و مادی خۆیان دەتوانن كەڵك لە نەریتو یاسای دەوروبەری خۆیان وەرگرن و بە بێ شوێنەواری خواری ، لەسەر بیروباوەرو شەریعەتتەكەیان.

9ـ بانگەواز وەستانی نی یە بەڵكو گۆڕینی میكانیزم و جۆری جوڵە دەگۆرێت ، پێغەمبەر ( صلی اللە علیە سلم ) تەنها بە بوونی لەمپەرەكان لە بانگەواز نەوەستا ، بەڵكو پەناگەی دۆزییەوە و ئەم جارەیان بە نهێنی كاری دەكرد و زۆردارەكانی بە چۆكدا هێنا .

10ـ وەفا بوون بۆ هەر كەسێك باموشریكیش بێت گرنگ ئەوەیە چاكەی لەگەڵ كردبێت پێویستە وەفات بۆ چاكەكەی هەبێت ، هەر چۆن پێغەمبەر( صلی اللە علیە وسلم )لە رووی دیلەكانی بەدر فەرموویی ( ئەگەر موتعیمی كوڕی عەدی لە ژیاندا بووایە و قسەی دەربارەی دیلەكان بكردایە ، ئەوا ئازادم دەكردن) ، ئەمە وانەیەكی گرنگە بۆ ئەم سەردەمە ، چونكە كەسانێكی عاتفی یان كەم حاڵیەكان لە دین ، رٍاستەوخۆ كەسی چاكەكار لە هەموو بازنەیەكی چاكەكاری و وەفا وەدەردەنێن . لە حاڵێكدا پێویستە كەس و تاكی موسڵمان لە هەموو كەسێك زیاتر بە ئەمەك و بەوەفابن بەرامبەر هەر چاكەیەك كە كرابێت بەرامبەریان ، نەك ئەوە بەڵكو واجبە لە سەر موسڵمان زیاتر چاكە بەرامبەر هەموو كەسێك بكات و هەر بەچاكە ئیسلام بڵاودەبێتەوە ، بەدەربێت لە مۆن و گرژبوون مامەڵەی توند, بە مەرجێك لەسەر حسابی بیروباوەر و عقیدە و شەریعەت و بەرژەوەندی گشتی نەبێت .

ئەوەی ماوەتەوە زیاتر ئاوێتە بوونمانە بە ژیانی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە سلم ) ئەگەر وابووئەوكاتە وەرچەرخانی نەوعی نەشوونما دەكات و كۆمەڵگەی كوردی و كوردستانیمان پێی گەشە دەكات .

25ـ9ـ2014

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوود بینراوە لەمانە :

( گۆڵاوی سەرمۆر ) ژیانی سەروەر( صلی اللە علیە وسلم ) ن ـ صفی الرحمن المباركفوری وە ـ بكرحمەصدیق مقالە(رسول الله يدخل مكە في إجارە المطعم بن عدي) دكتور راغب السرجان