هه‌میشه هه‌وڵمداوه خۆم له‌و بابه‌تانه بپارێزم كه په‌یوه‌ندی به حزب‌و لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌بێت، چونكه پێم وابووه پێویسته مامۆستایانی ئایینی به قه‌د ئاسمان‌و رێسمان له‌و ململانێ ناشه‌ریفانه‌یه دوور بن كه ههورۆكه ناوی لێندرایه (سیاسه‌ت)، به‌ڵام بابه‌تێكی ئه‌خلاقیانه‌و نهتهوهییو مرۆییانه زۆر ئازاری دام، چونكه بڕوام وابوو خه‌ڵكێكی زۆر وشیارمان هه‌یه، كه‌چی به‌داخه‌وه روداوه‌كان ده‌ریان خست كه زۆرێك هه‌ن ته‌واو ته‌واو نوقمی حزبایه‌تی بوونه‌و پشته‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان هه‌میشه به بۆنی ته‌سكی حزبایه‌تی سواوه، ئاخر پێم ناڵێن: كوردایه‌تی‌و ئهخلاقو مرۆڤبوونو رۆشنبیری كه‌ی له‌وه دایه، كه: (له‌و كاته‌ی كوردستان له ناو ئاگر ده‌كوڵێت، تازه ته‌رمی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سنووری زممار دۆزاروهتهوهو، تازه ته‌رمی زیاتر له بیستی دیكه له ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ (12/10/2014) له سه‌عدیه ده‌هێندرێته‌وه، به‌م جه‌ژنه چاوی چه‌ندان دایك به فرمێسكه‌و چه‌ندان خوشك ره‌شپۆشن، هه‌زاران پێشمه‌رگه نه جه‌ژنه‌یان كرد‌و نه خۆشیه‌كیان كرد، چه‌ندان پێشمه‌رگه له ناو تهپو تۆز پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، چه‌ندان منداڵ بێ باوك یان دوور له باوك به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌چی كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌ن به ناونیشانه‌كانی –شرۆڤهكارو رۆژنامهنووسو مامۆستای زانكۆ- دوای ئه‌وه‌ی میكیاجێكی جوانیان بۆ كراوه دێنه سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، یان چه‌ندان كوڕ‌و كچی ئه‌م وڵاته له ماڵه‌كانیان له‌به‌ر سپلیت دانیشتوونه، دێن شرۆڤه‌ی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له بری شرۆڤه دێن رق‌و كینه‌ی حزبایه‌تی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌و كاته‌ی ده‌یانه‌وێت دیفاع له كۆبانێ یان شه‌ڕڤانان بكه‌ن، له پشته‌وه تیریان له پێشمه‌رگه‌و باشووری كوردستان دهگرنو باسی جێهێشتنی شهنگالو جه‌له‌ولاو زوممارو .... ده‌كه‌ن، له بیریان چووه ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وان به درێژایی زیاتر له هه‌زار کیلۆمه‌تر ده‌پارێزێت پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه مهخمورو گوێرو ره‌بیعه‌و زهرتکو چه‌ندان شوێنی دیکه‌یان رزگار کرده‌وه، هه‌روا له بیریان چووه هه‌رێمی كوردستان تاكه په‌ناگه‌ی ئارامی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌و، ته‌نها چاوێك به شاری دهۆك بخشێنن ده‌زانن باوه‌شی باشوور بۆ رۆژئاوا چییه، یان چه‌كداری كام پارچه‌ی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا‌و به ئارامی باره‌گای حزبی‌و شوێنی مه‌شقكردنیان نییه، له بیریان چووه كورد هه‌ر كورده له هه‌ر شوێنێك بێت شكانی كوردی پارچه‌یه‌ك شكانی هه‌مووانه‌و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كێكیش سه‌ركه‌وتنی هه‌مووانه)، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و جوان‌و پوخته‌و پاك‌و خاوێنانه‌ی كه ناتوانن قسه‌و قه‌له‌میان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی بپارێزن، یان ده‌ستخۆشی له حزبپهرستهكان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه كوردخۆری راسته‌قینه‌ن، به قه‌د هه‌موو دوژمنی كورد هه‌ستی كوردانه له ناخی تاكه‌كان ده‌رده‌هێنن. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێك دۆست‌و براده‌رم هه‌ن كه كه‌م یان زۆر به خزمه‌تیان گه‌یشتووم كاتێك له فه‌یسبووك ده‌یانبینم زۆر مرۆڤانه‌و كوردانه‌و موسڵمانانه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و، هه‌موو بیرتهسكیهك ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌لام گه‌وره‌تر بوونه. به‌لای رۆشنبیری راسته‌قینه کورد هه‌ر کورده جا له باشوور یان باکوور،، رۆژهه‌ڵات یان رۆژئاوا بێت. ده‌بێ به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌ر چوار پارچه بسووتێت و دیفاع له هه‌ر یه‌کێکیان بکه به‌بێ شکاندنی ئه‌وه‌ی دیکه. خوایه وڵات و دین و مرۆڤبوونمان بپارێزه. |