داكۆكیكردن لە (كۆبانی) ئەركە بەڵام (كابە) و ڕووگە نییە!

ڕووگە بەوشوێنە دەگوترێت: كە مرۆڤی بڕواداری شوێنكەوتەی هەر ئایینێك لە كاتی پەرستندا - بەتایبەتی نوێژ - ڕووی تێدەكات.

بەر لە هاتنی ئیسلام، لەگەڵ بوونی (كابە)شدا وەك هەرشوێنێكی تری سەرزەوی‌و بوونی بڕواداری ئەوكات، لە نێو شاری "مەككە"یش، كە نوێژی (ئیبراهیم) یشیان دەكرد، وەك شوێنكەوتوانی ئایینە ئاسمانییەكانی تر، ڕوویان دەكردە مسجد الاقصی بیت المقدس).

كە پێغەمبەر (دروود و سڵاوی خوای لەسەر) زۆری پێ خۆشبوو وەك زۆربەی شتەكانی ئایینەكەی كە گۆڕانی تێدابوو لە بەرانبەر ئایینە ئاسمانییەكانی تر، پێیخۆشبوو كە كاتی پەرستن، نەخاسمە نوێژەكان، ڕووی بۆ بەرەو كابە بێت و خوا گیان ئەوەی بۆ كرد و بۆ هەتا هەتایە ڕووگەی موسڵمان بووە كابەی پیرۆز.

بەڵام زێدەڕۆیی و بێ بڕوایی هەندێك لە تاكەكان‌و وەرنەگرتنی ئەو بڕیارە خواییانە، لە كۆنەوە تا بە ئێستا دەگات، هەر هەبووە، بە تایبەتی لە نێو شاعیراندا كە بە زۆری قسەكانیان بەهای شەرعیی بۆنییە‌و درۆ و دەلەسەی ئەوان‌و خۆفیشاڵكردنەوەیان زۆر بە هەند وەرناگیرێ!.

خۆ ئەگەر لە كەسێكەوە بێت كە بەندەی حەزەكانی بێت، وەك ئەوانەی بە نێوی عەشقەوە بە دڵخوازێكیان دەڵێن كابە، یان بە شوێنێك، كە زۆر جارمان بیست "كەركووك"ی چەند جار فەرامۆشكراو و فرۆشراو پێی گوترا، قودسی كوردستان و ئێستایش (كۆبانی) كابەی هەندێك بێت، كە بە زۆری ئەوانە موزایەدەی سیاسی و بۆ كێش‌و سەرەوای شیعر پڕكردنەوەیە، دەنا كورد گوتەنی (ئەگەر ...ئەوە عەرز و ئەوە گەز)، فەرموون خۆیانی لە پێناو بدەن بە كوشت، یان قاپێك "مەی" كەمكەنەوە و بیبەخشنە ماڵە لێقەوماوێك، كە لە هەموو حاڵەتێكدا هەر خەڵكەكەی ڕوو لە مزگەوتن‌و بە گوێبیستبوونی ئامۆژگاری مەلای بەڕێزە، دەستی یارمەتی بۆ ئاوارەكان دریژدەكەن.


(سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (142) وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (143) قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ) البقرة:144.