دكتۆر محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی سه‌رۆكی پێشووتری یه‌كێتی زانایان كۆچی دوایی كرد


ئه‌مرۆ (5/5/2011) دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گه‌زنه‌یی سه‌رۆكی پێشووتری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دوای نه‌خۆشیه‌كی درێژ كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر گه‌زنه‌یی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئه‌وقاف بووه‌، هه‌روه‌ها مامۆستای زانكۆ‌و كه‌سێكی شاره‌زا‌و دیاری هه‌رێمی كوردستان بوو.

بریاره‌ ئه‌مرۆ له‌ زێدی خۆی له‌ گوندی (گه‌زنه‌) له‌ ده‌شتی هه‌ولێر به‌ خاك بسپێردرێت.

به‌م بۆنه‌وه‌ مه‌كته‌بی تنفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان له‌ خۆیان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی‌و قوتابی‌و هاورێیانی مامۆستا‌و به‌تایبه‌تیش خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كات، خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات‌و، سه‌بووری خانه‌واده‌كه‌شی بدات.

هه‌ر بۆهه‌مان مه‌به‌ست لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پره‌سه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كات‌و، له‌ ده‌قی پرسه‌نه‌امه‌كه‌دا هاتووه‌:

بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز‌و زانای ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرۆفیسۆر دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی
پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای زاناو، شاره‌زا له‌ بواری یاسا‌و، فیقهی ئیسلامی، دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی دوای ماوه‌یه‌ك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌، ئه‌مرۆ به‌رازی بوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر خه‌فه‌تبار بووین، به‌ هه‌واڵی كۆچی هه‌تا هه‌تای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، به‌راستی كه‌له‌نێكی گه‌وره‌ بوو رویدا له‌ نێو كۆری زانست‌و، زانایانی ئاینی . بۆیه‌ خوازیارین خوای گه‌وره‌ سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، روحی به‌رزه‌ فری كۆچ كردو، به‌گاته‌وه‌ باوه‌شی زانا پایه‌ به‌رزه‌كانی ئیسلام له‌ به‌هه‌شت