لە عاشوڕاكەی حوسێندا 72 كەس شەهید كرا نەوەو خۆشەویستی سەروەر لە ناویاندا سەری بڕا لە عاشوڕای منی كورددا بە هەزارانمان بردرا لە ناو ئەنفالو كیمیادا نەتەوەی كوردمان قڕ كرا لە تەعریبو داگیری خاك نیشانەكەی خوا تێكدرا لە كەربەلاو كۆبانیدا لە خورماتوو خانەقیندا وەكو یەك خوێن حەڵاڵ كرا لە مەخمورو لە شەنگالدا لە جەلەولاو لە كەركوكدا خوێنی گەلێك حەڵاڵ كرا م هندرین بالیسانی -ابــــbـــن الشهـــhــیـدین دانانی ئەم شیعرە لە رۆژی هەینی 7 ی موحەرەمی 1436ی كۆچی 31/10/2014 هەولێر دارەتوو خودایە خەڵكو خاكو پێشمەرگەو پارێزەرانی ئەم وڵاتەمان بپارێزە |