شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ سمینارێكی ڕێكخراوی (P-D-A) دا ده‌كات


محمد كلكه‌ سماقی /ڕاگه‌یاندن
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 3/5/2011 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لامحمد كه‌ڵكه‌سماقی و مامۆستا مه‌لا شێخ عمر قه‌ره‌داغی، به‌شداریان كرد له‌سمینارێك كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (P-D-A) ڕێكخراوی فریاگوزاری گه‌لی نه‌رویجی له‌ ژێر ناونیشانی (ماره‌ بڕینی به‌زۆر له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا (الزواج الاجباری فی مجتمعنا ) سازكرابوو.

ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندكاران و مامۆستایانی ئاینی به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كردنه‌وه‌ی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگادا به‌شداربوون.

شا یانی باسه‌: له‌سمیناره‌كه‌دا زیاتر جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ كرایه‌وه‌‌و باسی لێوه‌ كرا:

ا- پێكهاتن (صولح).

ب- ناوخۆیی (خزمایه‌تی).

ج- ژن به‌ ژن.

د- ساوا واته‌ گه‌وره‌ به‌بچوك.

ه- ناچاری له‌به‌ر هۆیه‌ك بێت.

‌و- زۆركاری (الزواج الاجباری).

چه‌ندین ته‌وه‌ری ته‌وه‌ری تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌وبه‌سه‌ركه‌وتویی و خۆشحاڵی ئاماده‌بوان به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی ناوبراو سمیناره‌كه‌ كۆتایی هات،هه‌موولایه‌ك سوپاسی خۆیان بۆزانایان ده‌ربڕی وه‌ به‌ڕاو بۆچونی هه‌موولایه‌ك سمیناره‌كه‌ زیاتر ڕازێنرایه‌وه‌ .