(25/11)ی هەمووساڵێ بە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان دانراوە، كە پەیوەندی بەئێمەوە نیەو بە ناوو ناوەرۆكەوە دەرهاویشتەی سلبیاتی ئەوروپایە، لەو ڕۆژەدا یان لەوهەفتەیەدا هەندێ چالاكی ئەنجام دەدەن و دروشمەكانی دژبەتوندوتیژی و چەوسانەوەی ئافرەتان بەرزدەكەنەوە، سەرەڕای ئەمانەیش بە پێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كارە توندوتیژیەكان دژ بە ژنان زیادی كردووە! ئەوەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ كە دوركەوتنەوە لە بەها ڕەوشتیەكانی ئیسلامو هەڵوەشانەوەی خێزان توندو تیژی بەدواوەیە، چونكە ئیسلام توندوتیژی خێزانی رەتدەكاتەوە، بۆیە لەوە بترسێ كە لە خوا ناترسێ، هەندێكیشیان لەو بۆنەدا بە مەبەست یان بەبێ ئاگایی ناڕاستەوخۆ ئیسلام تۆمەتباردەكەن بەوە كە سەرچاوەی توندوتیژیە! لێرەدا ئێمەش بە كورتی تیشك دەخەینە سەر چەند مافێك لەو بارەیەوە، پەروەردگار لە فەرمودەی قودسیدا فەرمویەتی:{ئەی بەندەكانم من ستەمم لەسەر خۆم حەرام كردووە، دەی ئێوەیش ستەم لە یەكترمەكەن..، فلاتظالموا} ئەوە كۆمەڵگایە ستەمی لە ئافرەت كردوە نەك ئیسلام، بە نەریتی لارو خواری(ژن بەژن و شیربایی وكچ لەبری خوێندان و بەزۆر بەشودان و میرات پێنەدان و ئاڵتون پێفرۆشتن و كاری دەرەوەو ماڵەوەیشی پێبكەی یان نەدرێتە هاوشانی خۆی)! فەرمانی خوای پەروەردگارە كە پێویستە لەگەڵیاندا باش بین (وعاشروهن بالمعروف)،هەریەكەیان ئەرك ومافی بزانێ و ئافرەت خۆشەویستی دەوێت وپیاویش ڕێزی گەرەكە بەوەیش خێزان بەختەوەردەبێت. _ هەركام لەناوی ژن و پیاو(الرجل والمرۆَ)(24)جار لە قورئاندا وەك یەك هاتوە. _ ئافرەتان لەمیانەی كاركردنیاندا لە دەرەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژی دەبنەوە، ئەوەش لە ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (الطب النفسى الامريكى)دا هاتووە كە(42./.)ی ئافرەتانی فەرمانبەر لەئەمریكا ڕوبەڕوی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە(90./.) لە ئەنجامی ئەو حاڵە توشی نەخۆشی دەرونی دەبن، ئەمە لە وڵاتێ كە بە حیساب لوتكەی پێشكەوتن وشارستانی و مافی مرۆڤە!. |