لقی هه‌ولێری زانایان پیرۆزبایی شه‌ورۆیی پێغه‌مبه‌ر ده‌کات


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

[سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] صدقَ الله العظيم


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی شه‌ورۆی پێشه‌وای پێغه‌مبه‌ران و رابه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد المصگفی(صلی الله علیه وسلم) گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان وعیراق به‌گشتی، وموسڵمانانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هیوا خوازین ئه‌م یاده‌ پر شكۆیه‌ بكه‌ینه‌ هه‌وێنی دینداری وپابه‌ندبوونمان به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام وببێته‌ مایه‌ی ئاوه‌دانی وسه‌قامگیری وته‌بایی وبرایه‌تی، له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی له‌نێوان قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی عێراق و توند وتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان، بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی فره‌ لایه‌ن و، نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری وتاكڕه‌وی، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی داد ویه‌كسانی وئازادی وخۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق . جارێكی دیكه‌ پیرۆز بێت یادی شه‌ورۆی حه‌زره‌تی محمد (د.خ) له‌سه‌ربێت .

لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كوردستان