شاندێكی باڵای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ناشتنی پرۆفیسۆر دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی ده‌كات‌و پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌لا مه‌عروف روستایی

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ی 5/5/2011، پرۆفیسۆر دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی، سه‌رۆكی پێشوتری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، زاناو شاره‌زا له‌ بواری یاسا‌و فیقهی ئیسلامی، پاش ململانه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌و، تێپه‌ڕاندن‌و به‌سه‌ر بردنی ته‌مه‌نێكی پڕ له‌ عیباده‌ت وخزمه‌تكردنی ئاین‌و خاك‌و نیشتیمان،كوچی دوایی كرد، له‌ گوندی گه‌زنه‌ی زێدی مامۆستای كۆچكردوو، له‌ مه‌راِسمیكی شایسته‌ به‌خاك سپێردرا.

ئه‌مه‌و شاندێكی باڵای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌ید ئه‌كرم كه‌پرانی به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی‌و، ئه‌ندام‌و كارگێڕانی ناوچه‌ به‌شداریان كرد له‌ مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌‌و، كه‌ تیایدا دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد‌و، له‌ وته‌كانی دا باسی زانست‌و، رۆڵ‌و، نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م زانا پایه‌ به‌رزه‌ی كرد‌و، له‌ ده‌ستدانی به‌ڕێزیان به‌ كه‌له‌نێكی گه‌وره‌ پێناسه‌كرد له‌ نێو كۆڕی زانست‌و، زانایانی ئاینی.

شایانی باسه‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، لقی ناوبراو پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز‌و زانای ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرۆفیسۆر دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی

پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی زاناو، شاره‌زا له‌ بواری یاسا‌و فیقهی ئیسلامی دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی، دوای ماوه‌یه‌ك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌، ئه‌مرۆ به‌ رازی بوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر خه‌فه‌تبار بووین، به‌ هه‌واڵی كۆچی هه‌تا هه‌تایه‌ی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، به‌ راستی كه‌له‌نێكی گه‌وره‌ بوو رویدا له‌ نێو كۆری زانست‌و، زانایانی ئاینی.

بۆیه‌ خوازیارین خوای گه‌وره‌ سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، رۆحی مامۆستای كۆچ كردو بگاته‌وه‌ باوه‌شی زانا پایه‌ به‌رزه‌كانی ئیسلام له‌ به‌هه‌شت

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون