له ئه‌وروپا ئيسلامم بينى، بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئيسلام بێ.. 1. که‌س كارى به كارى كه‌سه‌وه نه‌بوو ( من حسن اسلام المر‌ء تركه ما لايعنيه ) .. 2. سه‌ره‌يان ده‌گرت بۆ هه‌موو شتێ ، هه‌تا له کڕينى ئايسكرێمێكدا ( استوا و اعتدلوا ).. 3. ئيش و كارى ته‌واو ، بێ نوقصانى ؛ ووردكارى و دڵسۆزيى ، ( ان الله تعالى يحب اذا عمل احدكم عملا ان يتقنه ) .. 4. هه‌ست به به‌رپرسيارێتيی به‌رامبه‌رکار و ژیان ویاسا و وڵات (كلكم راع و كلكم مسؤل عن رعيته ).. 5. پاكوخاوێنى ، جلوبه‌رگى جوان ، رێكپۆشى ، بۆنخۆشى ، ده‌مودان شۆردن ..( تنظفوا فأن الاسلام نظيف ).. 6. صه‌بر و ئارامگريى ، په‌له نه‌كردن ، پشوو درێژیی ( ان الله مع الصابرين ).. 7. ئيشه‌كانيان خزمه‌تكردنه به مرۆڤ ، شتى زۆر باش دروستده‌كه‌ن كه بۆ مرۆڤ و چوارده‌ورى باش بێت ، گرنگيى دان به گيانه‌وه‌ران ..( خير الناس انفعهم للناس).. 8. هاوكاريى كردن ، به تايبه‌تى غه‌ريبه .. به‌ڕوويه‌كى خۆشه‌وه وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه ..( كان الله في عون العبد ما كان العبد في عون اخيه).. 9. درۆ ناكه‌ن ، فێڵ ناكه‌ن ..گرنگيى به‌وه‌عد و به‌ڵێن و ئيشوكارى سه‌روه‌ختى ئه‌ده‌ن( اتقوا الله وكونوا مع الصادقين ).. 10 . رێزى زۆر له كه‌سانى كه‌مئه‌ندان ئه‌گرن، ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێك جێگه‌ت نه‌بوو بۆ راگرتنى سه‌ياره‌كه‌ت ، هه‌رگيز نابێت له شوێنى دياريكراو بۆ سه‌ياره‌ى كه‌مئه‌ندام سه‌ياره‌كه‌ت پارك بكه‌يت ( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ).. 11. گه‌وره و بچووكيى نييه ؛ به‌رپرس و بێده‌سه‌ڵات نييه ، هه‌موويان به‌رانبه‌ر ياسا يه‌كسانن ...له‌گه‌وره‌ترين به‌رپرس لێپيچينه‌وه ده‌كرێت و ده‌درێنه دادگا ( الناس سواسية كاسنان المشط).. 12. ئازادى نووسن و راده‌ربڕين و رێپێوان ، كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك ، نوێژیى به‌كۆمه‌ڵ و جومعه وجه‌ژنه‌كان و خوێندنى قورئان و فه‌رمووده‌كان ..( متى استعبدتم الناس و قد و ولدتهم امهاتهم احرارا ) .. 13. پشتيوانيى و يارمه‌تيى لێقه‌ماو په‌ناهه‌نده ئه‌ده‌ن و مافى ژيانى ئاساييان بۆ دابينده‌كه‌ن ( الظلم ظلمات يوم القيامة ) .. تێبینیی : 1. سياسه‌ت موهيم نيه و سياسيه‌كان زۆر ناسراو نيين وه‌کو ياريزان وئه‌ستێره‌كانى وه‌رزش ، ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سينه‌ما زۆر خۆشه‌ويست و ناسراوون.. 2. بوونى چه‌ندين شتى جياواز به كلتور و ژيانى ئێمه ، ئه‌وه ئيتر تايبه‌ته به خۆيان و له‌هه‌ڵه و كه‌موو كورتى بێبه‌ش نيين ، وه‌كو سرووشت و كارى به‌شه‌ر.. 3. به‌م عومره‌وه شوكر هێشتا لێم نه‌شێواوه ؛ ئه‌مانه سه‌رنجى منن وه‌كو رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندازيارێك وه‌كو بانگخوازو پشتيوانێكى ئيسلام و مرۆڤايه‌تى .. ده‌ربڕينى رايه‌كى تايبه‌تى خۆمه ..مه‌رجيش نييه رێك و ته‌واو وابن .. ماناى وا نييه ئه‌وانم خۆشتر بووێت له موسڵمانان و ئيسلامه‌تى . به‌ڵكو دڵخۆش و شادمان بوم كه براى ئينسانى خۆمم بينى له‌چه‌ند وڵاتێكدا كه هه‌ست و ئاكار و ئينسانييه‌تيان له ئاستێكى باڵادايه .. 4. ويستم تيشك بخه‌مه سه‌ر خاڵه جوان و رۆشنه‌كان ، دڵنيام له‌وه‌ى شتى خراپ و ناشايسته‌شيان زۆره ؛ نووسينى ئه‌م چه‌ند په‌يڤه ئيقرار نييه به كاره دزێوه‌كانيان ، كه كه‌سانى زانا و پيتۆڵى خۆشيان ناڕازين لێى .. ئێ خۆ وتراويشه ، هه‌موومان وه‌كو مانگ واين ، ديوێكى تاريكيشمان هه‌يه.. ئێستا پێم بڵێن ئايا ئيسلام نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانيى فه‌راهه‌م بكات بۆ (عاله‌مين)، هه‌تا له قيامه‌تيشدا شايسته‌ى به‌هه‌شت بن ئێ ئه‌وان وايان ووتووه وايشيانكردووه .. ئێمه موسڵمانى ( به ته‌سكه‌ره مسلم ؛ هه‌ندێ جار ئه‌شنووسن ملم ) ....قاڵه قاڵى بێ به‌رهه‌م .. گه‌نده‌ڵیی و شه‌ڕ و خۆخۆريى ..بێ ياسايى له زۆربه‌ى كايه‌كانى ژياندا.. ئێستا وا باشه شانازیى ئيسلامی كرده‌يى بده‌ين به‌وان ، و هه‌رهيچ نه‌بێت كارمان به‌وه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وان دۆزه‌خين ..به‌م حاڵه‌شمانه‌وه دڵمان به‌خۆمان خۆش نه‌بێت كه مسۆگه‌ر به‌هه‌شتيين .. ولا حول و لاقوة الا بالله |