نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان به‌شداری رێوڕه‌سمێكی فه‌رمانگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ ده‌كات‌و خه‌ڵاتی رێز لێنان وه‌رده‌گرێت


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/5/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌ رێوڕه‌سمێكی رێزلێنانی فه‌رمانگه‌ی پاراستنی ژینگه‌، كه‌ تیایدا خه‌ڵات‌و سوپاسنامه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و ده‌زگا‌و لایه‌ن‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌خشرا، كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پاراستنی ژینگه‌.

ئه‌مه‌و به‌ڕێز نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان، له‌ میانه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی رێزلێنانی فه‌رمانگه‌ی پاراستنی ژینگه‌دا، وێڕای سوپاسی بۆ فه‌رمانگه‌ی ناوبراو، پشتیوانی‌و ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی نیشاندا بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و ئاسانكاریه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی پاراستنی ژینگه‌، له‌ رێگه‌ی سازكردنی كۆڕ‌و سمینار.