سعودیه‌: پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی میسڕ ده‌كات‌و ئیدانه‌ی سوتاندنی كڵێسا ده‌كات


دوای ئه‌و پشێوی‌و ئاڵۆزی‌و بارگژیانه‌ی كه‌ كه‌وته‌ نێوان موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كانی (ئیمبابه‌)ی وڵاتی میسڕ‌و، چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌‌و، باری ئارامی ناوچه‌كه‌ی شێواند، وێڕای ئیدانه‌كردن‌و بێزراوكردنی هه‌ركارێكی هاوشَیوه‌، وڵاتانی دراوسێ‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و كه‌سایه‌تی‌و ناوداران‌و، تێكڕای موسڵمانان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، په‌رۆشی خۆیان دوپاتكرده‌وه‌.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی شانشینی سعودیه‌، له‌ په‌یامێكدا بۆ گه‌لی میسڕ، وێڕای ئاڕاسته‌كردنی پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ گه‌ل‌و حكومه‌تی میسڕی‌و قوربانیانی رووداوه‌كان، هه‌مان كات داوایكرد: كه‌ چیتر خۆێنی یه‌كتر نه‌ڕێژن‌و، ئاسایش‌و ئارامی‌و یه‌كیه‌تی وڵات له‌ به‌ر چاوبگرن.

ئه‌مه‌و هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی شانشینی سعودیه‌، هه‌ر هه‌وڵێكی سوتاندن‌و تێكدان‌و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌ كڵێساكان به‌ كارێكی ناڕه‌وا پێناسه‌ ده‌كات‌و، ئیدانه‌ی كاره‌ ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كان ده‌كات.