زانكۆی ئه‌زهه‌ر كۆلێژی راگه‌یاندن‌و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ده‌كاته‌وه‌


له‌ زنجیره‌ گۆڕانكاریێكدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌زهه‌ری شه‌ریف به‌ سه‌رپه‌رشتی شێخی ئه‌زهه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌ییب بڕیاریدا: كه‌ دوو كۆلێژی سه‌ربه‌خۆ بۆ راگه‌یاندن‌و وه‌رزش بكاته‌وه‌‌و، په‌یمانگای زیاتر به‌ڕووی خوێندكاران واڵا بكات.

ئه‌مه‌و تاكو پێش ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌، له‌ نێو كۆلێژی زمانی عه‌ره‌بی، به‌شی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌بووه‌‌و، له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌یش به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش هه‌بووه‌.

شایانی باسه‌: ئه‌م بڕیارانه‌و چه‌ندین بڕیارو گۆڕانكاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ سیسته‌می ناوه‌خۆو رێوشوێنه‌ كارگێڕیه‌كان، هه‌وڵێكی چاكسازی‌و رێككاریه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئاست‌و رێژه‌ی فراوانبوونی زانكۆكه‌و، خواستی قوتابیان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی.