راگه‌یاندنی لقی رانیه:
ڕۆژی 1/5/2011 له‌سه‌ر بانگهێشتی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل، شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و كارگێڕان و لێژنه‌ی فه‌تواو، زانایانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به‌شداری كرد له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدرا له نێوان زانایانی ئایینی كوردستانی توركیا‌و، لقی سۆران، كه به مه‌به‌ستی لێك تێگه‌یشتن له‌سه‌ر شته هه‌نووكه‌یه‌كان و، شۆڕشی كورد ساز درابوو.
ئه‌مه‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ شاندی ناوبراو به‌شداری كرد له پرسه‌ی كۆچی دوایی دایكی مه‌لا عبدالله و نه‌نكی مه‌لاسلێمان، له گوندی (دووگۆمانیان) كرد.
له به‌رواری 4/5/2011 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌لا عبدالله ی زه‌نگڵ به‌رپرسی لق، به‌شداری كرد له ڤیستیڤاڵی [گوڵ] بۆ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه له قه‌ڵادزه له‌لایه‌ن خۆێندنگه‌ی ئایینی پشده‌ر سازكرابوو.
شایه‌نی باسه: له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله ی زه‌نگڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و، به‌شداری كرد له به‌خشینه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی فه‌خری به‌چه‌ند مامۆستایه‌كی پشده‌ر .
دوای نیوه‌ڕۆی 4/5/2011 شاندێكی باڵای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی ئاشته‌وایی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك، كه بۆ ته‌كیه‌ی كه‌سنه‌زان ڕویدابوو، جێی دڵخۆشیه كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
هه‌رهه‌مان رۆژ، شاندی لقی ڕانیه سه‌ردانی به‌ڕێز كاك (ئه‌حمه‌د سۆفی) كرد، به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له وڵاتی ئێران، كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كوڕه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشی چاو ئه‌نجامی دابوو.
ئه‌مه‌و دواتر شانده‌كه سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا جه‌لال هه‌رته‌لی كرد، كه‌جه‌نابیان ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌خۆشه، پاشان شاندی ناوبراو سه‌ردانی به‌ڕێز (مامۆستا ئیسماعیل)یان كرد له هیزۆپ، كه توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
شایه‌نی باسه: له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ، شاندێكی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له‌چه‌ند پرسه‌یه‌كی ناوچه‌كه، له هه‌ریه‌ك له سه‌روچاوه‌ی ڕانیه‌و، سه‌یداوا، كه بریتی بوون له‌برای به‌ڕێز (مامۆستا مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌ن) پێشنوێژ‌و وتار بێژی گوندی قه‌ره‌نی ئاغا‌و، خزمی سه‌یدانی (نۆڵیچكه).
رۆژی یه‌كشه‌ممه 8/5/2011 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتیاری لقی رانیه‌و پشده‌ر و، به‌رپرسی لق و كارگێڕِی‌و راگه‌یاندن، به‌شداری كرد له‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (عومه‌ری كوری خه‌تاب) له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ندیل له‌چوارقوڕنه.
|