کۆیلایەتی لە دەرونەوە سەرچاوە دەگرێت

ئەو مرۆڤانەی سەربەست نین لە نوسین و دەربرین و ژیان با بە هەموو دونیادا گوزەر بکەن هەر کۆیلەن، بەڵام ئەوانەی وەکو مانێلا ئەگەر زۆربەی تەمەنیشیان لە زیندان بەسەر ببەن هەر ئازادن، چونکە دەرونیان ئازادە، هەر بۆ سەلماندنی ئەم راستییە ئەو دێرە شیعرەی قانعتان بیر دەهێنمەوە کە دەڵێ:

قانعم ئەمرۆ لە زیندانا بە ئازادی دەژیم

سەد هەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

بەڵێ هەمیشە پیاوە گەورە و نەجیبەکان لەم راستییە باش حاڵی دەبن‌و ئامادەن قوربانی زۆر گەورەشی لە پێناودا بدەن، زاناو بیرمەندی گەورەی هند غاندی لە وتەیەکدا دەڵێ:

لەبەردەم هیچ سەرکردەیەک مەنوشتێوەو مەیپەرستە، تەنانەت ئەگەر خۆشیشت ویست دەری مەبرە بۆ ئەوەی خۆت نەکەی بە کۆیلەو ئەویش نەکەی بە دکتاتۆر.

 

 

هــ بالیسانی