بواره جیاكاریه‌كان له‌ نێوان كوڕو كچ

له ‌روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ له‌ رووی مافه‌كانه‌وه‌ هچ جیاوازیه‌ك نیه ‌له ‌نێوان كوڕو كچدا، بگره‌ هەندێ ده‌ق هاتوه‌ سه‌باره‌ت به كچان كه ‌ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی كه‌وا كچ گرینگتره‌ له‌ كوڕ له ‌زۆر بواردا

بۆ نمونه:‌ پیغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ربی ده‌فه‌رموێ: (خيركم من بشر بالأنثى) واته:‌ چاكترین كه‌س له‌ ئێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ موژده‌ی كچی پێ بدری، وه‌ ده‌فه‌رموێ واته:‌ چاكترین منداله‌‌كانتان كچه‌كانن واته‌ كچ باشتره‌ له‌كور، هه‌ر بۆ گرینگی كچه‌ دیسان حه‌زره‌ت دفه‌رموی: (خیر أولادكم البنات) واته: چاكترین مناڵەكانتان كچەكانتانن.. واتە كچ باشترە لە كوڕ..

وەهەر بۆ گرنگی كچە دیسان حەزرەت دەفەرموێ‌:( من السنة البدء باعطاء الاناث قبل اعطاء الذكور) واته:‌ له‌ خوره‌وشتی منه‌ كه ‌ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌ دیاری برده‌وه‌ بۆ منداله‌كانتان سه‌ره‌تا بیده‌ن به‌ كچه‌كانتان.

دیسان پیغه مبه‌ر درودی خوای له ‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێ: (من عال بنتا وجبت له الجنة) واته:‌ هه‌ر كه‌سێك كچێك گەورە بكات خودا ده‌یباته ‌به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی قورئان بدەین كاتێك كه‌ خودا كچی دا به‌ حه‌زره‌تی زه‌كریا فه‌رموی:(ولیس الذكر كالأنثی)) واته‌ نێرینه‌ وه‌ك مێینه‌ نیه‌ واته ‌مێینه‌ باشتره‌ له ‌نێرینه،‌ زۆربه‌ی زانایانی ته‌فسیر مانای ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌م جۆره‌ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌،

كه‌واته ‌لێره‌دا بۆمان ئاشكراو رون بویه‌وه‌ كه ‌كچ وكور له ‌روانگەی ئیسلامه‌وه ‌هیچ جیاوازیەكیان نیه‌ بگره‌ له‌ روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ كچ زۆرگرینگتریشه‌.

كە  واته‌ ئه‌مه‌ باشترین وەڵامه‌ بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی نێرینه ‌بونیان خۆیان به ‌شیاوترده‌زانن له ‌كچ وخۆیان هه‌لده‌كیشن و پیاو سالاری له‌ سه‌ر ئافره‌ت ده‌كه‌ن و به‌ كه‌مینه‌و بێ ده‌سه‌لات سه‌یریان ده‌كه‌ن و به‌ناوی نێریه‌تی ده‌یان چه‌وسێننه‌وه‌ و مافه‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن!

 ئه‌كرێ بلێین له‌ روی جه‌سته‌ییه‌وه ‌پیاو به‌ هێزتره‌ به‌لام ئه‌مه‌ ناكاته مانای ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌ت بكرێ به‌ كۆیله‌ی ئیدانه‌و ئیهانه‌ بكرێ چونكه‌ ئیسلام رێگه‌ به‌مه ‌نادات 

راستیێك هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موومان بیزانین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بینین ئافره‌ت به‌ كه‌م سه‌یر ده‌كرێ و جیاوازی ره‌گه‌زی له‌گه‌لیدا ره‌چاو ده‌كرێ؟

هیچ راستی و هه‌لقولاوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نییه‌، به‌لكو هه‌لقوڵاوی ناو خودی كۆمه‌لگایه‌

واته‌ ده‌رهاو شیته‌ی چه‌ند داب و نه‌ریتیك ی ته‌سكی ناو كۆمه‌لگاكانه‌ نه‌ك ئاینی پیرۆزی ئیسلام

كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئافره‌ت به‌كه‌م سه‌یر ده‌كه‌ن و جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نیوان ره‌گه‌زی نیرو مێ دا با ئیسلام نه‌كه‌ن به‌ په‌رده‌و پاساو بۆخۆیان چونكه‌ له‌ئیسلامدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌!

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: (لافضل لعربی علی عجمی ولا لعجمی علی عربی الا بالتقوی) واته: هیچ جیاوازی نییه‌ له ‌نێوان عه‌ره‌ب و غه‌یره‌ عه‌ره‌ب ته‌نها به ‌ته‌قوا نه‌بێ واته‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ گشتییه،

كە واتە جیاوازی لە نێوان كوڕو كچدا نیە تەنها بەتەقوا نەبێت، واتە كامیان پارێزكارتره ئەویان لای خوای گەورە مەزنترو گەورەترە.

دیسان حەزرەت دەفەرموێ‌:(الناس سواسیە كأسنان المشط) واتە: هەموو خەڵكی یەكسانن وەك دانەكانی شانه.. واته ژن و پیاو هەر هەموویان یەكسانن.

ئەگەر تەماشای خیتابی قورئان بكەین گشتگیرە.. واته : ژن و پیاو بە یەكەوە دەگرێتەوە بۆ نمونە: ( یاءیها الناس)  واتە ئەی خەڵكینە، ( یاءیها الذین آ‌منوا ) بۆ ژن و بۆ پیاوە

دیسان جاری وایە ئافرەت تایبەت كراوە.. بۆ نمونە: ( إن المؤمنین والمؤمنات ) واتە: پیاوە بڕوادارەكان و ژنە بڕوادارەكان.

كە واتە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە هیچ جۆرێك جیاوازی ناخاتە نێوان ژن و پیاوەوه بەهۆی جیاوازی رەگەزی پیاو بە گەورەتر بزانێت لە بەر ئەوەی‌ كه پیاوە..! ئەمه له ئیسلامدا جێگای نابێتەوە،

وه دیسان خودا دەفەرموێ‌:( إن أكرمكم عندالله أتقاكم) ئەم ئایە گشت جیاوازیەكی رەگەزی پوچەڵ دەكاتەوه.

 

 

 

 

هــ باليسانی