خۆزگه‌ هه‌موومان ئاوا له‌ مه‌ولود تێده‌گه‌یشتین

 

خۆزگه‌ هه‌موومان ئاوا له‌ مه‌ولود تێده‌گه‌یشتین

خوای گه‌وره‌ ئیسلامی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی راگرتووه‌، یه‌كه‌میان ئه‌و بنه‌ما كوللی‌و روونانه‌ن كه‌ جێگه‌ی قسه‌ لێكردن‌و تێڕامان‌و ئیجتیهاد نینه‌. دووه‌میان ئه‌و مه‌یدان فراوانه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ هێشتوویه‌تییه‌وه‌ بۆ ئیجتیهاد‌و تێگه‌یشتنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش كه‌ جێگه‌ی ئیجتیهاد بێت كه‌واته‌ جێگه‌ی ئیختیلاف‌و راجیاوازیشه‌، هه‌موو راجیاوازه‌كانیش رێز له‌ یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وه‌ی راستی پێكاوه‌ دوو پاداشتی هه‌یه‌‌و، ئه‌وه‌ی نه‌شی پێكاوه‌ یه‌ك پاداشتی هه‌یه‌.

له‌ هه‌موو كاتێك‌و هه‌موو بۆنه‌یه‌ك گووتوومانه‌‌و ئه‌م راستیه‌ روونه‌مان دووباره‌ كردۆته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌ڕۆین‌و خه‌ریكی ئیجتیهاد‌و تێرامانین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ بین له‌ پاداشتێك بێ به‌شمان نه‌كات‌و، ئه‌گه‌ر راستیشمان پێكا بێت ته‌واوی دوو پاداشته‌كان پێ ببه‌خشێت‌، به‌ رێزیشه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆچوونی دیكه‌یان هه‌یه‌، چۆن بۆ خۆمان ده‌پارێینه‌وه‌ ئاوا بۆوانیش ده‌پارێینه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش زمانی خۆمان ده‌گرین له‌ قسه‌ی ناشیرین‌و، تاوانباركردن‌و، به‌ هه‌ڵه‌بردن‌و، به‌ گومرا‌و بیدعه‌چیان نازانین.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك هاتنه‌ ئه‌و مه‌یدانی ئیجتیهاده‌، له‌ بری ده‌ربڕینی رای خۆیان‌و رێزگرتن له‌ رای به‌رامبه‌ر، دێت نمایشی عه‌زه‌لاتی خۆی ده‌كات، له‌ بری ئه‌وه‌ی ئیجتیهاد بكات‌و بڵێت: نازانم له‌وانه‌یه‌ راست بم یان هه‌ڵه‌ بم، ده‌چێ‌ بۆچوون‌و ئیجتیهادی خۆی ده‌كاته‌ شمشێرێكی بڕه‌ر‌و تا بۆی بكرێت ناخی ئه‌وانی دیكه‌ی پێ‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات.

هه‌ركه‌ مانگی ره‌بیع دێته‌وه‌ پێمان وایه‌ شتێكی باشه‌ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ینه‌وه‌‌و، خێر له‌وه‌دایه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ ژیانامه‌ی سه‌روه‌رمان بژیێینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئاره‌زووه‌كانی دونیا‌و سه‌رقاڵیه‌كانی، چه‌ندان په‌رده‌ی له‌ نێوانی ئێمه‌ دروست كردووه‌‌و وا ده‌كات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رداره‌ مه‌زنه‌ی خاته‌م‌و پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ له‌ بیر بكه‌ین، بۆیه‌ له‌و رێگه‌یه‌دا ده‌ڕۆین‌و ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر راستیمان پێكا بێت پشت به‌ خوا دوو پاداشتمان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شمان كردبێت، ئه‌وا هه‌رچۆنێكی بێت له‌ پاداشتێك بێ‌ به‌ش نابین.

 

چه‌ند به‌شێك له‌ وتاری مامۆستای شه‌هید

دکتۆر محه‌مه‌د سه‌عید ره‌مه‌زان بۆتی

27/9/1991

 

(خۆزگه‌ هه‌موومان ئاوا له‌ مه‌ولود تێده‌گه‌یشتینو دژایه‌تی یه‌کتریمان نه‌ده‌کرد، له‌ بری دڵخۆشی، دڵی موسڵمانانمان عێدز نه‌ده‌کرد).

جه‌عفه‌ر گوانی