له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی به‌ریتانیدا سه‌باره‌ت به منداڵی شیره‌خۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه, كه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شیری سروشتی گۆشكراون باری دهروونیو هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر جێگرتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی به شیری قوتی به‌خێو ده‌كرێن.
له لێدوانێكیدا ( ماریا كوێجلی) سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆلینه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتویه‌تی: پێویسته دایكان وشیار بكرێنه‌وه سه‌باره‌ت به سوده‌كانی شیرپێدانی سروشتی چونكه ئه‌م شیرپێدانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوود به كۆرپه ئهگهیهنێو ده‌یپارێزێ له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان، سودێكی ئێجگار زۆر به دایكه‌كه‌ش دهگهیهنێتو دووری ده‌خاته‌وه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك, مندڵهكانیشیان پارێزراو ده‌بن له نه‌خۆشی قهڵهویو ناجێگیری له هه‌ڵسوكه‌وتدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دایكه ته‌نها چوار مانگیش شیری خۆی بدات به كۆرپه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌م سه‌ده‌ی پێشكه‌وتنه‌دا ئه‌م ڕاستیه سه‌لمێندرا بێ، ئه‌وه ئیسلام به‌ر له چه‌ندین سه‌ده له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه به‌و ڕاستیه ده‌كات، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ), واته: دایكان (ته‌ڵاقدراو بن یان نا) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ هه‌ر كه‌س كه ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات.
|