به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (zanayan.org) كه‌وتووه، چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆ له‌ناوبردن (انتحار) له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن‌و پیاو له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو تۆمار كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به (zanayan.org)ی ڕاگه‌یاند: كه به پێی ئاماری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی كوشتن له هه‌ولێر، له 1/1/2010 تا 30/6/2010 ته‌نها له‌ناو شاری هه‌ولێر (19) حاڵه‌تی كوشتن هه‌بووه، كه زۆربه‌یان به هۆكارو له ئه‌نجامی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك: نامووس، دوژمنداری، گرفتی خێزان، به‌دڕه‌وشتی، هۆكاری تر، روویانداوه، كه هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه له‌لایه‌ن خزم‌و كهسو كاریانه‌وه بووه، هه‌ندێكیشیان به ده‌ستی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كان كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه ئالیه‌تی كوشتنه‌كه به زۆری گولله بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان ئینتیحار كردووه، زیاتر پهتیات به‌كار هێناوه بۆ خۆكوشتن، جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه له‌ناو ئه‌و رێژه‌یه‌دا، ئه‌وانه‌ی كوژراون (11) ئافرهتو (4) پیاوو بوونه، ئه‌وانه‌ی خۆشیان كوشتووه (4) حاڵه‌ت هه‌بووه، كه یه‌كێكیان كوڕ بووه‌و ئه‌وانی دیكه‌یان ئافره‌ت بوونه.
|