راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به بزاڤی رۆشنبیری ئایینی سنووری سۆران‌و پتر خزمه‌ت گه‌یاندن به زانایانی به‌رێزی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی تر بۆ به‌ره‌و پێشوهبردنو چالاكتر كردنی وزه‌و توانی زانایان‌و وتاربێژان، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی له ده‌ڤه‌ری سۆران كرایه‌وه.
سه‌نته‌ری زانایان سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سهربهخۆو بێ لایه‌نه‌و دووره له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی كاروباری سیاسی‌و له پێناو بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی بزاڤی رۆشنبیری ئایینی‌و دامه‌زراوه.
بیرۆكه‌ی كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی له‌و شێوه، كه زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌ییه بۆ چالاكیه ئایینی‌و رۆشنبیریه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008وه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری جیا جیا دواكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه بینی.
خۆشبه‌ختانه له به‌هاری ئه‌مساڵ فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌رچوو، كه جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌كی زۆری زانایانی ده‌ڤه‌ری سۆرانه‌و، له‌هه‌مان كاتیش هه‌نگاوێكی پڕ ئومێده بۆ ئاراسته‌كردنێكی باشتری بزاڤی رۆشنبیری ئایینی له‌و سنووره‌دا.
ئه‌و سه‌نته‌ره سه‌ره‌ڕای كاره رۆشنبیریه‌كه‌ی، درێژه پێده‌رو هاوكاری هه‌مان ئه‌و خزمه‌ته‌یه، كه ده‌زگا ره‌سمیه ئایینه‌كانی كوردستان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ( یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی).
سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی ده‌یه‌وێ به‌ری ره‌نجی خوێندنی هه‌موو تازه ده‌رچوانی كۆلێژ‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان‌و ده‌رچوانی حوجره‌و مزگه‌وت به‌فیڕۆ نهڕواتو سوود له توانا‌و شاره‌زاییان وه‌ربگیرێ، له‌هه‌مان كاتیش ناوه‌ندێكی هاوكار ده‌بێت له ئاراسته كردنی نه‌وه‌ی تازه به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌ی لێوان‌لێو له هزری ئاینپهروهریو نهتهوهپهروهی، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ردوولا هۆشیاری هه‌بێ، به‌وه‌ی وه‌ك چۆن ئیسلام په‌یامێكی جوانی بۆ مرۆڤ هێناوه، به‌هه‌مان شێوه مرۆڤیش به‌جوانیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات‌و خزمه‌تی جوانیشی پێ بگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه.
ئومێد ده‌كه‌ین خوای گه‌وره پیشتوان بێت له هه‌نگاوی عه‌مه‌لیمان بۆ خزمهتگهیانێكی جوانتر به زانایان‌و خه‌ڵكی به‌رێزی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و، له‌هه‌مان كاتیش ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك به پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانتان ده‌وڵه‌مه‌ندمان بكه‌ن.
|