ئێستا لە مرۆڤی موسڵمان بێ نرختر نییە

چەند کەسێکی فەرەنسی کوژران دنیا هەمووی هەڵستاو خۆپیشاندانی ملیۆنی و کاردانەوەی تووندی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. کەچی ساڵی ٢٠١٤ تەنها لە عێراق (١٥،٠٠٠) کەس کوژراو، (٢٢،٠٠٠) برینداربوون. لە سوریاش تەنها ئەم ساڵ زیاتر لە (٧٦،٠٠٠) کەس کوژران و (١٥٠٠،٠٠٠) بریندار بوون. لە هەمان رۆژی هێڕشەکەی پاریس دەیان کەس لە یەمەن کوژران. سەدان کەس لە نایجیریا کوژران.. وەك ئەوەی نە با بێت نە باران.

لێرەدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی مرۆڤی موسڵمان یان تاکی رۆژهەڵاتی ناوین بێ نرخترین بوونەوەرێکە لەسەر زەوی... لێرەدا پێش ئەوەی رەخنە لە کەس بگرین با رەخنە لە خۆمان بگرین.. ئەگەر ماڵی خۆت چاك نەکەیەوە کەس لۆت چاك ناکەتۆ... خەڵکی ئێرە بە خۆی خۆی بێ نرخ کرد.. پێغەمبەری خوا کە قەت رێگەی بە کوشتنی دیل نەدابێت و... کە کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی بە هەموو شێوەیەك قەدەغە کرد... بەناوی ئەوەوە دیل دەکوژرێت.. لە کردەوەی خۆکوژیدا هەزاران خەڵکی بێ تاوان بووە قوربانی.. دواجار دوێنێ (12-1-2015) بۆکۆ حەرام منداڵێکی تەمەن خوار (١٠) دە ساڵیان بۆمبرێژ کرد.. بەبێ ئەوەی ئەو منداڵە هیچ بزانێت تا چووە ناو خەڵکو بە کۆنترۆڵ تەقاندیانەوە... کەواتە هۆکارێکی هەرە سەرەکی ئەو بێ رێزییە لە خوودی موسڵمانان دایە.. بۆیە بە ئەقڵ بیر بکەینەوەو لە شوێنی رق خۆشەویستی و لە شوێنی خۆپەرستی مرۆڤایەتی بچێنین، کە ئەمە ئەسڵی پەیامی سەروەرە... بە بێ دوو دڵیش لە هەموو شوێنێك و لە هەموو کاتێك پێویستە موسڵمانان خۆیان لەوانە بەری بکەن کە ئیسلامیان تیرۆر کرد.