مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌وا بڕیاربوو هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ( 15/5/2011) پاره له‌و به‌ڕێزانه وه‌ربگیرێت كه ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه ، به‌ڵام بۆ ئاسانكاری پێدانی مۆڵه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه نیشته‌جێی گوند و شوێنه دووره‌كانن ،
یاخود به‌هه‌ر هۆیه‌ك نه‌یانتوانیوه هه‌تا واده‌ی دیاركراو مراجه‌عه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له سنوری خۆیان بكه‌ن ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بڕیاریدا چه‌ند ڕۆژێك كاتی پاره ته‌سلیم كردن درێژ بكاته‌وه و هه‌تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مۆڵه‌ت بدات به‌و به‌ڕێزانه بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه دوا واده بۆ سه‌ردانی بهڕٍێوبهرایهتیهكانی حه‌ج و ته‌سلیم كردنی پاره هه‌تا كۆتایی ده‌وامی ڕۆژی پێنج شه‌ممه (19 / 5/ 2011) ده‌بێت ، هه‌ر كه‌سێك له‌م ماوه‌یه‌دا پاره‌ی ته‌سلیم نه‌كردبێت ئه‌وا ئیعتیباری بۆ ده‌كرێت كه سه‌فه‌ر ناكات و كه‌سێكی دیكه له شوێنی داده‌نرێت.
|