ئه‌وه‌ش ویستی له ئیسلام بدات... که‌چی گێل ده‌رچوو جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌و کابرایه ناوی لوتز باخمانه. رێکخراوێکی درووست کردووه به‌ناوی (پێگیدا) دژایه‌تی ئیسلام و موسڵمانبوونی رۆژئاوا ده‌کات... له‌و کاته‌ی ده‌یان هه‌زار که‌سی رێخراوه‌که‌ی خۆیان بۆ خۆپیشانێك دژیئیسلام ئاماده کردبوو له شاری (لایزیگ) له ئه‌ڵمانیا، چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و کابرایه بڵاوبوونه‌وه که خۆی له شێوه‌ی هێتله‌ر نوواندووه... به‌مه‌ش یه‌کسه‌ر دادگا دۆسیه‌ی دادگایی‌کردنی بۆ کرده‌وه..له‌و باره‌وه سيگمار گابرييل، یاریده‌ده‌ری ئه‌نگێلا مێرکل گووتی: هه‌ر سیاسیه‌ك له چاو هێتله‌ر بکاته‌وه یان گێله یان نازییه... مرۆجه عاقله‌کان به‌دوای گێلان ناکه‌ون.. مرۆڤه شارستانیه‌کان به دوای نازیه‌کان ناکه‌ون. ئیدی ده‌ستی له رێکخراوه‌که کێشایه‌وه‌و دۆسیه‌ی دادگایی‌کردنی بۆ کرایه‌وه. |