دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 13/5/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیانی سنوره‌كه، له مزگه‌وتی ته‌قوای شاری كه‌لار، به‌شداری كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی (باجه‌ڵان و نعێم ).
ئه‌مه‌و له‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی لقه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی پێكه‌وه‌ژیان‌و تهباییو، ئاشتی‌و ئاشته‌وایی له ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه و، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مڕۆی میلله‌ته‌كه‌مان و، داوای له ئاماده‌بوان كرد كه ئه‌و بنه‌ما جوانه‌ی ئیسلام بپارێزن و، هه‌میشه‌و هه‌موو كات له هه‌وڵی ئاشتی و ئارامی و برایه‌تی نێوانیان بن.
شایانی باسه مه‌راسیمه‌كه بۆ به‌خشینی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به كاره‌ساتێكی دڵ ته‌زێن پیاوێكیان له بنه‌ماڵه‌ی باجهڵانیهكان كوشتبوو له ڕێگای به‌غدا...
|