له‌گه‌ڵ مردنی شای سعودیه ته‌واو سه‌رم له سیاسه‌ت سوورما جه‌عفه‌ر گوانی هه‌میشه ده‌یڵێمه‌وه خۆتان له‌سه‌ر سیاسه‌ت یه‌کتر مهرهنجێنن، سیاسه‌ت بریتییه له دنیای به‌رژه‌وه‌ندی... ئه‌وه‌نده لێڵه سه‌رلێده‌رکردنی زۆر زه‌حمه‌ته... شای سعودیه کۆچی دوایی کرد... یه‌که‌م پشتیوانی سیسی سعودیه بوو.. قه‌ته‌رو تورکیا یه‌که‌مین پشتیوانی ئیخوان موسلمین بوون... ئێستا وه‌ره سه‌رت لێدهربچیت: میری قه‌ته‌ر هه‌ر زوو گه‌یشته سعوودیه... سه‌رۆکی تورکیا هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌فریقیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌خۆی به‌شداری پرسه‌ی کرد‌و رۆژێکیشی له سه‌رتاسه‌ری تورکیا کرده ماته‌م و ئاڵای وڵاته‌که‌ی له هه‌موو شوێنێك نایه خواره‌وه..... ئێران که نه‌یاری یه‌که‌می سعودیه‌یه له هه‌مان به خه‌متر بوو... سه‌رۆکی ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوه خه‌مباری خۆی راگه‌یاند.. ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو وڵاتانی دیکه‌ش به هه‌مان شێوه.. هه‌رچی فکرم لێکرده‌وه سه‌رم لێده‌رنه‌چوو.. ته‌نها ئه‌وه‌م لۆماوه بڵێم که‌ستان له‌سه‌ر سیاسه‌ت یه‌کتر مهرهنجێنن... ئه‌وه دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ خۆتی له‌سه‌ر پیاو خراپه که‌ی له‌وانه‌یه سبه‌ی شه‌رمه‌زارت کات... هیچ کارێکت به پێوه‌ری سیاسه‌ت مه‌پێوه.. |