ئەو بەردەی نەزانێك فڕێی دەدات بە سەد زانا دەرنایەت

ئەو بەردەی نەزانێك فڕێی دەدات بە سەد زانا دەرنایەت

 

لە ٢٠٠٦ کاتێك رۆژنامە دانیمارکیەکە سوکایەتی پە سەروەرمان کرد... خۆپیشاندان و نارەزایی هەموو دونیای گرتەوە.. ئەوە وێرای ئەوەی موسڵمانانی گەرم کردنەوە، خەڵکێکی زۆر ناموسڵمانیش بەدواداچوونیان بۆ ئیسلام کردو موسڵمان بوون... بەڵام لە بری ئەوەی بە پابەندبوون بە سووننەتی حەزرەت و وەڵامدانەوەی مەدەنیانە، بە کوشتن وەڵامی رۆژنامە فەرەنسیەکە درایەوە... ئێستا هەڵمەتێکی گەورە دژی ئیسلام هەیە.. لە دواهەمین خۆپیشاندانی ئەڵمانیا ١٧٣٠٠ کەس خۆپیشاندانیان دژی بە ئیسلامکردنی رۆژئاوا کردووە ئەم وێنەی راوێژکاری ئەڵمانیایان بڵاوکردۆتەوە کە وەك نارەزایی لەچکیان کردۆتە سەری، کە پێشتر ٢٥٠٠٠ کەس بوون، ئەوان تەواو لەپەرەسەندنی ئیسلام لە ئەوروپا دەترسن بۆیە ئەم رووداوەیان بۆ ناشیرینکردنی موسڵمانان قۆستۆتەوە.

بۆیە ئەگەر راست دەکەین خەمی رێبازی سەروەرو گەورەمان هەیە ئێمە پێویستمان بەوەیە ببینە باڵیۆزی ناساندنی پێغەمبەرو ئاوێنەی رەنگدانەوەی رەوشتە جوانەکان.

شایانی باسە ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن رێکخراوی پێگیدای دژ بە موسڵمانکردنی رۆژاوا رێکخراون.

جەعفەر گوانی