ڕاگه‌یاندنی لــق :به‌رواری 15/5 شانێكی لقی پشده‌رمان ـ كه پێكهاتبو له‌به‌ڕێزان لێپرسراوی لق م ملا أحمــدی خــانهقــا و كـاگێڕی ڕاگه‌یاندنی لـق م مهلاأحمدشیوهڕهزی و كـارگێڕی ئیداره‌ی لــق م مـهلا سیدعبدالرحمن و م مه‌لا علیمحمد كاگێری ناوچه‌ی قه‌ڵادزێمان ـ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزه‌مان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه ـ د. هێمن ـ و د. ڕێبواره‌وه پێشوازیمان لێكراو پاشماوهیهك دانیشتن
لێپرسراوی لق ده‌ستخۆشی له‌كارو چالاكیه‌كانی پزیشكان‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه كرد كهبهدڵسۆزانه ئیشوكاری هاوڵاتیان ونه‌خۆشه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنن هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی لێ‌كردن و هیوازبوو كه پزیشكه‌كان هه‌میشه نمونه‌ی ئیلتیزاماتی دینی وڕهوشتجوانی بن . پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه باسی هه‌ندێك گیروگرفتیان كرد ده‌رباره‌ی ناوشیاری هه‌ندێك خه‌ڵك كهبایهخ به‌كه‌لوپه‌ل وڕێنماییه‌كانی نه‌خۆشخانه ناده‌ن . وه‌داوایان كرد كه له‌ڕێگای مینبهرهكانهوه هاوڵاتیان وشیار بكرێنه‌وه . ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان به‌په‌سند زانی و پێمان ووتن كه‌هه‌موو ڕۆژانی چوارشه‌ممان كۆبونه‌وه‌ی وتاربێژانمان هه‌یه‌و ئاگاداریان ئه‌كه‌ینه‌وه كهلهوتارهكانیاندا وشیاری بده‌نه جه‌ماوه‌ر بۆپاراستنی كه‌لوپه‌لی حكومه‌ت به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشخانه‌كان وڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كانی نه‌خۆشخانه چونكه هه‌مووی بۆبهرژهوهنی گشتییه . پاشان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه ته‌مشای مزگهوتهكهشمان كرد‌و دووباره سوپاس ده‌ستخۆشیمان لێ‌كردن وهیوای سربهرزیمان بۆخواستن .
|