ژنه‌كه‌ی نوری شاهینی یاریزانی نوێی ریاڵ مه‌درید باڵاپۆشه‌

پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بلاوی كرده‌وه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانی توركی‌و یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی نوری شاهین، ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزتر كردنی یانه‌كه‌یه‌ له‌وه‌رزی داهاتوو.


له‌ئێستاوه‌ مۆرینۆ به‌دوای پێكهاته‌یه‌كدا ده‌گه‌رێت كه‌ له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌كانیدا بگونجێت، بۆیه‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك ده‌بێت له‌ سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ كاكای به‌رازیلی، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لاسانا دیارای هێڵی ناوه‌ند هیواداره‌ یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی جامی وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ بریاره‌ ساڵی ئاینده‌ ئه‌نجام بدرێت.


له‌م دوایانه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵمه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ دوو نموزه‌جی جوانیان پێشكه‌ش كرد، ئه‌ویش به‌هێنانی دوو یاریزانی موسڵمان، یه‌كه‌میان كه‌ ئیبراهیم ئه‌فیلای بوو بۆ ریزی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا‌و دووه‌میشیان هێنانی نوری شاهین بوو رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی نوری شاهین به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بووه‌ یاریزانی ریاڵمه‌درید، له‌ئێستادا ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا كه‌ باڵاپۆشه‌و ئادابه‌كانی ئاینی ئیسلام په‌یره‌و ده‌كات به‌ده‌ركه‌وتووه‌.