به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نسیه‌وه ده‌رچووه بۆ قوتابیان, كه نابێت حیجاب بپۆشن له قوتابخانه‌كان كچه قوتابیه‌ك سه‌ری خۆی كه‌چه‌ڵ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی موسڵمانانی فه‌ره‌نسا زیاتر له پێنج ملیۆن موسڵمان ده‌بێت, به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بێ گوێدانه مافی مرۆڤ‌و ئازادی ئاینی له‌ساڵی (2004) ه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی نێو قوتابخانه‌كانی ده‌ركردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (الشروق)ی جه‌زائیری كچه قوتابیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی به‌ناوی( سنیت دوجانی) ته‌مه‌ن (15) ساڵان له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنو له‌نێو قوتابخانه‌ی (لویس باستیر) له شاری (ستراسبورج)ی باكوری فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵساوه به داكه‌ندنی ڕهفتهكهی سه‌ری, كه سه‌ری خۆی له‌دژی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته تاشیبوو تا بسه‌لمێنێ چه‌نده پابه‌نده به یاساكانی ئاینی ئیسلام‌و نكۆڵی له‌وه‌ش ده‌كات, كه سه‌رپێچی ئاینه‌كه‌ی بكات‌و قژی بۆ كه‌سانی نامه‌حره‌م ده‌ربخات.
|