لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ لقی سۆران‌و ئه‌وقافی سۆران ده‌كات


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی

به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له‌ شاندێكی یه‌كێتی زانایانی سۆران‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، شانده‌كه‌ پێكهات بوو له‌ به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێر‌و، ئه‌ندامانی لقی سۆران،
له‌ دیداره‌كه‌دا دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری كرایه‌وه‌، له‌نێوان هه‌ر دوولادا‌و هیوایان خواست هه‌موو لایه‌ك به‌ گیانێكی چالاكانه‌ خزمه‌ت به‌ڕه‌وشی ئاینی‌و زانایان‌و ئه‌زمونی ئێستای هه‌رێم بگه‌ێنن له‌ سنوره‌كانیان‌و درێغی نه‌كه‌ن له‌ هه‌رهه‌وڵێك بۆ زیاتر له‌ یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی چین‌و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌ده‌قه‌ ئاینیه‌كانی پیرۆزی ئیسلام .