سه‌یركه... ئیسلام ئه‌و ئایینه‌ی ره‌حمه‌ت بوو بۆ موسڵمان و ناموسڵمان، ده‌رباره‌ی گیانی مرۆڤ ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا)( المائدة/ 32.). واته: ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكوژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی كوشتبێت یان خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوكردبێته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت، ئه‌وه‌ی كه‌سێك له مردن رزگار بكات وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی له مردن رزگار كردبێت. دیقه‌ت بده: ئه‌و ئایینه‌ی ئێمه كه یه‌ك مرۆڤی یه‌كسان كردووه به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له كوشتن و ژیاندن، به‌ڵام كاتێك ده‌كرێته ئامرازی كوشتن و سه‌ربرین و سووتاندن و تاڵانكردن، چ سته‌مێكی لێده‌كرێت و هه‌موو جوانیه‌كانی لێ ده‌ستێندرێته‌وه.. ده‌بێ پشتی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش هێشتا كه‌سانێك هه‌بن به چه‌ند قسه‌یه‌ك فریو بدرێن و به‌شداری ئه‌و شه‌ره بكه‌ن، كه ئیسلامی پێ ناشیرین ده‌كرێت و ئیسلامیش له‌و كارانه دووره. جەعفەر گوانی لە کتێبی: (دیلگرتن... ئازاردان، سووتاندن، سەربرین/ 19). |