سەیرە: بارزان و مەکەو قودس و ڤاتیکان

سەیرە: بارزان و مەکەو قودس و ڤاتیکان

 

 

کاوێز مه‌لا په‌روێز گووتی: بارزان لە ڤاتیکان و مەکەو قودس پیرۆزترە... ئێمە بە خاوەنی ئەم قسانە دەڵێین: ئێمە سووکایەتی بە سووکایەتی وەڵام نادەینەوە چونکە ئەگەر وابکەین وەك غاندی دەڵێت سووکایەتی قەت کۆتایی نایێت.. بەڵام بەم کارەت تۆ تەنها سووکایەتیت بە دین و موسڵمان و کریستیان و جولەکە نەکرد، بەڵکو پێشی وان سووکایەتیت بە بارزان کرد... مەگەر مزگەوتە کۆنەکەی بارزان نییە رووەو مەکە بارزانیەکان نوێژیان تێدا کردو شێخ ئەحمەدو سێخ عبد السلام و مەلا مستەفای کردە شۆڕشگێر... تۆ پێش هەموو کەس سووکایەتی بەو مزگەوتەو مێزەری وان دەکەیت... ئەو مێزەرەی شێخ عەبدوسەلامت بەسە تا لێم تێبگەیت.. بزانی کارێکت کرد جگە لە زیان و ناشیرینی هیچی دیکە نەبوو.. هیوادارین بەخۆدابچیەوەو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکارەکانیان لە بیر نەکەن... دڵنیاش بە بەم کارانە تەنها زیانت لە خۆدا داوە پێشی توو زۆری دی خۆیان لە مەیدانە تاقیکردەوەو تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەیەوە.