ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌مساڵ هه‌لی سه‌فه‌ركردن بۆ 40مامۆستای ئاینی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌خسێنێت وه‌ك مورشیدی ئاینی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت ،بۆیه ئاگاداری ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كات كه خوازیارن وه‌ك مورشیدی ئایینی یاوه‌ری حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بن ، له‌به‌رواری یه‌كشه‌ممه (22/ 5/2011) وه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف له سنوری خۆیان بكه‌ن و ناویان تۆمار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه:
1ـ ناونیشانی (ئیمام و خه‌تیب) یان (ئیمام )بێت.
2ـ ماوه‌ی دامه‌زراندنی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
3ـ پێشتر له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك مورشید سه‌فه‌ری حه‌جی نه‌كردبێت. |