مه‌لا سه‌ید سدیق که‌پرانی_ راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌مه له هۆڵی مزگه‌وتی سه‌واف له هه‌ولێر، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر هه‌ڵستان به سازدانی ئاهه‌نگێكی فراوان به‌بۆنه‌ی یادی ئیسرا‌و میعراجی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، ئاهه‌نگه‌كه، كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و مامۆستایانی ئایینی‌و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی‌و حكومی ئاماده‌ی بوون، به چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن شێخ نیاز راغب به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه.
وتاری وه‌زیری ئه‌وقاف دوای ئه‌وه هات، كه كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف تێیدا وێڕای پیرۆزباییكردن له موسڵمانان، ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێ زانایان هه‌میشه پێشه‌نگ بن‌و، غه‌مخۆرانه خزمه‌ت به هه‌موو لایه‌ك بكه‌ن. ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقافیش گووتی: ده‌ستخۆشانه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر ده‌كه‌م، كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه، هیوادارم هه‌روا بن‌و، پێویسته سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف ئه‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگییه گهرمو گوڕه‌یان هه‌بێت.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له وته‌ی خۆیدا تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه گرنگه‌كانی ئیسرا‌و میعراج، به‌تایبه‌تی وانه‌ی لێبووردن، كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، دوای ئه‌وه‌ی له تائیف به خراپترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار درا، كه‌چی له خوا ده‌پاڕایه‌وه، كه رێنماییان بكات، چونكه ئه‌و كارانه‌یان به نه‌زانییه.
لایه‌نی دووه‌م لایه‌نی خۆشه‌ویستی خاك‌و نیشتیمانه، كه له پێغه‌مبه‌ر فێر ده‌بین، چۆن گهلو نه‌ته‌وه‌ی خۆمان خۆش بووێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازاری ده‌ده‌ن، هه‌ر ده‌پاڕایه‌وه‌و، ده‌یگووت: خوایه هیدایه‌تی گه‌له‌كه‌م بده، چونكه نه‌زانن، نه‌ك حاشاییان لێ بكات.
لایه‌نی سێیه‌م، مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایینی بوو، سه‌رۆكی زانایان پێی وابوو، نوێژكردنی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران پێكه‌وه‌و، پێشنوێژی كردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و تهباییو برایه‌تی مرۆڤه‌كانه.
دواتریش پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێك له فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، ئه‌ركی هه‌مووان لهولایهنهو، گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه ئایینیه‌كانه‌وه.
دواتر به چه‌ند تهواشیحو چه‌ند سروودێک ئاهه‌نگه‌كه كۆتایی پێهات.
|