دوای چه‌ندین ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌و، بێبه‌شكردنی گه‌لی كوردی لكاندراو به سوریا له هه‌موو مافێكی مرۆیی‌و خزمه‌تگوزاری، كه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ناوچه كوردنیشهكانو ناوچه‌كانی دیكه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له رووی سیاسی‌و مافی هاووڵاتیبوونیشهوه سه‌ركووت ده‌كرێت، ئه‌م كارانه مامۆستایانی ئایینیشی گرته‌وه، كه وێرای شههیدكردن چه‌ندین مامۆستای ئایینی ئاواره‌ن، دوای شه‌هیدكردنی شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی، ئێستا كوره‌كانی بۆیان نییه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌نه‌وه.
كه‌چی ئه‌م جاره كورد به‌هێزه‌وه هاتۆته‌وه ناو خۆپیشاندانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كان بگه‌رێندرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م جاره‌ی سوریا به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناونراون به (جمعه ازادی- الحریه) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی كورد‌و عه‌ره‌ب دژی ده‌سه‌ڵاتی سوریا. |