بیریاری ناسراوو به‌ناوبانگی مه‌سیحی میسری ره‌فیق حه‌بیب كرا به به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی (ئازادی‌و دادگه‌ری)، كه باڵی سیاسی ئیخوان موسلمینهو، دوای روخانی حوسنی موباره‌ك دامه‌زرا.
حه‌بیب له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت پێی وایه كلێسا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، كه پشتیوانی زۆری له رژێمی حوسنی موباره‌ك كردبوو، چونكه كه‌نیسه پێی وابوو ئه‌و رژێمه هه‌ر ده‌مێنێ‌و كه‌نیسه‌ش له چنگی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام دوای شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر، كه‌نیسه هه‌وڵ ده‌دات رۆڵی خۆی به‌شێوازێكی دیكه بگێڕێته‌وه‌و، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مجاره له رۆڵی سیاسی دووركه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ی بوونی به ئه‌ندامێكی باڵای پارتێكی ئیسلامی، حه‌بیب پێی وایه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و پارته ده‌رگای كراوه بێت به رووی هه‌موو ئه‌ندامانه‌وه‌و، پڕۆگرامێكی سیاسی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نیزامی سه‌رۆكی پێشوو بڕیاری دابوو بكه‌وێته جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمین‌و ته‌یاری ئیسلامی به گشتی، ئه‌وه‌ش ببووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی قیبتییه‌كان له ئیخوان موسلمین بترسن، دژایهتيكردنی كه‌نیسه‌ش بۆ ئیخوان موسلمین به‌شێك بوو له نه‌خشه‌ی رژێمی پێشوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانه‌وه جێهێشتبوو.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و كاره‌ی ئیخوان موسلمین‌و، پاشانیش به‌شداریكردنی ره‌فیق حه‌بیب دیوێكی دیكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه، كه جگه له‌وه هه‌ر رێگایه‌كی دیكه وڵات به‌ره‌و ناخۆشی ده‌بات.
|